چەندین هەرێم لە شڕناخ وەک هەرێمی قەدەغەکراو ڕاگەیاندرا

چەندین هەرێم بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قەدەغەکران، کە چیایی جودی و گاباریش لە نێویاندایە.

قەدەغەی ١٥ ڕۆژی

پارێزگای شڕناخ بە ڕاگەیاندراوێک ڕایانگەیاند کە لە ناوەندی شڕناخ و ناوچەکانی جزیر، سلۆپی، ئەلکێ، قلەبان و باسای و ١٤ هەرێمیش بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ وەک "هەرێمی ئاسایشی تایبەتی کاتی" ڕاگەیاندران.

هەرێمی بەستای گرێدراوی ناوەندی شڕناخ، چیای گابار لە نێوان ناوەند و ناوچەی باسایدا، چیای جودی لە نێوان سلۆپی و جزیرەدا، چیای کێلە مەمێ قلەبان، چیای کاتۆ، تەختارەش و ٨ هەرێمی دیکەی ناوچەی ئەلكێ بۆ ماوەی ١٥ وەک ناوچەی قەدەغەکراو ڕاگەیاندرا.

پارێزگای ڕایگەیاند کە قەدەغەکردنەکە لە ١ی تەموزەوە تا ١٥ تەموز بەردەوام دەبێت.