چوارەم کۆنگرەی پادێ دەستیپێکرد
پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدییان (پادێ)چوارەم کۆنگرەی خۆی دەبەستێت. گۆنگرەکە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر دەستیپێکرد.
پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدییان (پادێ)چوارەم کۆنگرەی خۆی دەبەستێت. گۆنگرەکە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر دەستیپێکرد.
کۆنگرەی چوارەمی پادێ لە ناحیەی سنونێی شەنگال بە بەشداری ٢٥٠ نوێنەر و ٥٠٠ میوان بە دروشمی "ئازادی، دیموکراسی و ئاشتی" بە خولەکێک رێزلێنان لە یادی شەهدیان دەستیپێکرد.
نوێنەرانی رێکخراوە و رێکخستنەکانی شەنگال و بەرپرسانی سەربازی، سەرۆک هۆزەکانی ئێزدی و عەرەب، کەسایەتییە ئایینییەکانی ئێزدی، نوێنەرانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە)، پارتی پێشڤەرۆ، نوێنەرانی شیعەکانی شەنگال، بزوتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزدی، فەرماندەیی یەبەشە و یەژەشە ئامادەبوون.
دوای هەڵبژاردنی دیوانی کۆنگرە، هاوسەرۆکی پادێ عەمر ساڵح قسەی کرد و کۆنگرەکەی لە تەواوی ئێزدییەکان پیرۆز کرد.
عەمر ساڵح وتی، 'تەواومان دەزانین، ئەم کاتەی کە تیایداین لە هەموو روویەکەوە پڕە و رۆژانە رۆژەڤی هەرێمەکە و جیهان دەگۆڕدرێن. بە گشتی دۆخی جیهان و دۆخی عێراق و ناوچەکە پڕە لە قەیرانی بیردۆزی، ئابوری و کۆمەڵایەتی و تادێت قوڵتر و گەورەتر دەبنەوە. ئەمە شەڕێ لێدەکەوێتەوە. مرۆڤ دەتوانێت ئەو قۆناغە وەک شەڕی سێهەمی جیهانی ناوزەد بکات. هەوەها هەرێمەکەمان ناوەندی ئەم شەڕەیە. هەرێمەکەمان بە گشتی لەناو قەیران، ئاڵۆزی و شەڕدایە.
لەم شەڕەدا دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەیەوێت خەونی عوسمانی نوێ بێنێتەدی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی داگیر بکات. لەسەرەتاشدا لە خاکی کوردستان و لە چیای شەنگالەوە کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات و داگیری بکات. دەوڵەتی تورکی فاشیست لەبەردەم چارەسەری کێشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گەورەترین بەربەستە کە رێگە نادات چارەسەری بێتە ئاراوە. ئەو هێرشانەی کە بۆ سەر رۆژئاوا، سوریا، باشوری کوردستان و شەنگال هەروەها هێرشەکانی سەر باشیک و پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق ئەنجام دەدرێن ئامانج و خەونی داگیرکەری و خەونی سنوورەکانی عوسمانی دەخەنەڕوو".
عەمر ساڵح بەم جۆرە درێژەی پێدا: "لە فەمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤دا ئێمە بۆچی خۆمان نەپاراست، بۆ چی پاراستنی خۆمان بە هەندێک سپارد. تا ئەم سەد ساڵەی دواییش نەتەوەکەمان لە سەر نەریتی خۆیان ئەگەر بە کەم و لاوازیش بێت پارێزگارییان لە خۆیان دەکرد و ژیانی خۆیان بەڕێووەدەبرد. لەم سەد ساڵەی رابردوودا لەسەردەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا بە گوێرەی سەردەمەکانی تر لە رووی هزری، سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتییەوە خۆی نوێ نەکردەوە و ئەوانەشی کە هەبوون نەیانتوانی وەڵامدەرەوە بن. هەربۆیە وردە وردە ئەوانەشی کە هەن هەبوونیان لاواز دەبێت و لەدەست دەچن. هەربۆیە ئێستا نەتەوەیەک کە بە بێ رێکخستن و بە بێ پاراستن بێت ناتوانێت بەڕێوەبچێت و ئەو مافەشی لەدەست دەدات. ئێزدییەکان لە دوای فەرمان بە هزر و فەلسەفەی دیموکراتیک و ئازاد خۆیان رێکخست و هەموو لقەکانی نەتەوەی دیموکراتیکیان بە دامەزراوەیی کرد. پادێش وەک پارتێکی گەلی ئێزدی لە عێراقدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵاگای ئێزدی دامەزراوە و خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆی بەڕێوە دەبات".
عەمر ساڵح هەروها سەرنجی راکێشا بۆ سەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و رایگەیاند، کە ئەوە کارێکە لە دژی هەموو بەها مرۆڤایەتییەکان، پێویستە هەموو کەس لە دژی ئەو کردەوانە بوەستنەوە و وتی، کە لە کاتی هێرشەکاندا کۆمەڵگای ئێزدی تەنیا پەکەکەی لە لای خۆیەوە بینی.
چوارەم کۆنگرەی پادێ بە وتار و پەیامی دامەزراوە و رێکخراو و میوانان بەردەوامە.
هـ . ب