دادگای هه‌ولێر سزای ٤ ساڵ زیندانی به‌سه‌ر شێروان شێروانیدا سه‌پاند
دادگای هه‌ولێر سزای چوار ساڵ زیندانی به‌سه‌ر شێروان شێروانی دا سه‌پاند، كه له‌سه‌ر دۆسیه‌یی چالاكوانانی بادینان دادگایی كرا.
دادگای هه‌ولێر سزای چوار ساڵ زیندانی به‌سه‌ر شێروان شێروانی دا سه‌پاند، كه له‌سه‌ر دۆسیه‌یی چالاكوانانی بادینان دادگایی كرا.
دادگای هه‌ولێر به‌تۆمه‌تی "هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن" سزای چوار ساڵ زیندانی به‌سه‌ر شێروان شێروانیدا سه‌پاند. شێروانی له‌سه‌ر دۆسیه‌یی چالاكوانانی بادینان دادگایی كراوه.
كامه‌ران سارمه‌می، پارێزه‌ری شێراوان شێروانی ڕایگه‌یاند، له‌و بڕوایه‌دا بوون، به‌هۆی نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ری، دانیشتنی پێشووی دادگا له به‌رژه‌وه‌ندی شێروان شێراونیدا بووه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه به‌و جۆره یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه، دانیشتنه‌كه‌یان هه‌ڵپه‌سارد. ئه‌مه دۆزێكی سیاسیه.
له مانگی ته‌مووزی ساڵی ٢٠٢٠ه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی په‌ده‌كه‌وه زیاتر له ٨٠ ڕۆژنامه‌نووس، چالاكوانی مه‌ده‌نی و مامۆستا له ناوچه‌ی بادنیان ده‌ستگیر كراون. دوای ماوه‌یه‌ك هه‌ندێكیان ئازاد كران، به‌ڵام هێشتا كه‌سانێكی زۆر له زیندانه‌كانی په‌ده‌كه‌دا ماون.
ژ.ن