داگیركه‌ران هێرشی ئاسمانیان كرده سه‌ر ناوچه‌كانی گه‌ریلا
هێرشه داگیركارییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌رده‌وامه. راگه‌یه‌نرا كه له هێرشه‌كاندا زیان به‌ر هێزه‌كانی گه‌ریلا نه‌كه‌وتووه.
هێرشه داگیركارییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌رده‌وامه. راگه‌یه‌نرا كه له هێرشه‌كاندا زیان به‌ر هێزه‌كانی گه‌ریلا نه‌كه‌وتووه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، "سوپای توركی داگیركه‌ر كه له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانمان به هێرشی به‌رفراوانیش ناتوانێت هیچ ئه‌نجامێك به‌ده‌ستبخات، هێرشی ئاسمانیه‌كانی بۆ سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌رده‌وامن.
هه‌په‌گه رایگه‌یاند، هیچ زیانێك به‌ر هێزه‌كانی گه‌ریلا نه‌كه‌وتووه و ئه‌و زانیارییانه‌ی خسته‌ڕوو:
"16ی كانونی دووه‌م له كاتژمێر 09:30 گۆڕه‌پانی چیای ره‌ش له هه‌رێمی زاپ و دۆڵه‌كانی شاخی روبار 3 جار له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ره‌وه بۆردومان كران.
18ی كانونی دووه‌م له كاتژمێر 09:30 گۆڕه‌پانی شاخی هه‌كاری له هه‌رێمی مه‌تینا دوو جار له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ره‌وه بۆردومان كران.
18ی كانونی دووه‌م كاتژمێر له نێوان 22:00 بۆ 22:20 له گۆڕپانی شه‌هید سه‌رداری هه‌رێمی ئاڤاشین هه‌لیكۆپته‌ره‌كان له جوڵه و فڕین‌دا بوون.
18 و 21 ی كانونی دووه‌م ده‌رگای ورچ و گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی ئێف ئێمی سه‌ر به هه‌رێمی گاره 6 جار له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ره‌وه بۆردومان كران.
هـ . ب