"دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزترین ڕۆژی ژیانەوەی مرۆڤایەتییە"
لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، دەربارەی ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە سیمینارێک پێشکەش کرا و تێیدا یادی ئەو رۆژە پیرۆزە بەرزڕاگیرا.
لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، دەربارەی ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە سیمینارێک پێشکەش کرا و تێیدا یادی ئەو رۆژە پیرۆزە بەرزڕاگیرا.
ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە، لە بارەگای ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان، بەبۆنەی ٢٧ ی تشرینی دووەم، ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە بەبەشداری دەیان کەس سیمینارێک پێشکەش کرا.
سیمینارەکە لەلایەن عومەر حاجی حوسێن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادی پێشکەش بە ئامادەبووان کرا، سەرەتای سیمینارەکەش بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی دەستی پێکرد.
شۆرش بەمانای پێشخستنی کۆمەڵگا و ڕێکخستنی گەلە
عومەر حاجی حوسێن سەبارەت بە دامەزراندنی ساڵیادی دامەزراندنی ووتی: "ئەمرۆ پێکەوە بەشدارین لە ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی پەکەکە ، کە دامەزراندنی ئەم بزوتنەوەیە بووە هۆی ژیانەوەیەکی مرۆڤایەتی بۆ گەلی کورد و گەلانی دیکە، بە ڕێبەرایەتی ڕێبەر ئۆجەلان شۆرشی گەلی کورد هەڵگیرسا، ئەم بزوتنەوەیە ڕێگای شەهیدانی کردە بنەما".
مانای شۆرش لە هزری ڕێبەر ئۆجەلان
لە درێژەی قسەکانیدا عومەر حاجی حوسێن ووتیشی: "ئێمە بە بزوتنەوەی ئازادیخوازی پەکەکە دەلین شۆرش بەڵام بەوانەی دیکە دەلین جولانەوەی نشتیمانی پەرەوەی چونکە لە هزری ڕێبەر ئۆجەلاندا شۆرش بەمانای پێشخستنی کۆمەڵگا و ڕێکخستنی گەل لە هەموو بوارەکانی ژیان، پێشتر زۆر شت هەبوون کە لە کۆمەڵگای مرۆڤایەتی قەدەغەکرابوون بۆ نموونە بابەتی ژن کە ژنان تەنها وەکو کاڵا تەمەشا دەکران، بەڵام لە شۆرشی ئاپۆچێتی بە پیچەوانەوە بەئیرادەیەکی بەهێز ژنان توانیان ڕێکخستنێکی شۆرشگێرانە و کۆمەڵایەتی و ئازادی و یەکسانی پێشبخەن".
پیرۆزترین رۆژی ژیانەوەی مرۆڤایەتییە
هەروەها ئەو ئەندامەی دەستەی بەڕێوبەرایەتی تەفگەری ئازادی ڕایگەیاند: "جیاوازیەکی دیکەی ئەم بزوتنەوەیە ئەوەبوو کە لەسەر بنەمای یەکسانی و دیموکراتی پێکەوەژیانێکی مرۆڤانەی خولقاند، وە دەتوانین بلین ئەم رۆژە بۆ گەلی کورد و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆزترین رۆژی ژیانەوەی مرۆڤایەتییە، وە سەرەڕای ئەو هێرشە قورسانەی دەکرێتە سەر بزوتنەوەی ئازادی گەلی کورد بەڵام لە پاڵیشیدا پێشکەوتنی بەرچاو دەبینرێت، ئەم پێشکەوتنانەنش بریتین لە چارەسەری کێشەکانی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەچوارچێوەی سیستەمێکی بەڕێوبەری دیموکراتی، پێشخستنە کۆمەڵایەتییەکان، ژینگە پارێزەکان و بابەتی ژن هەموو ئەمانە دەستکەوتی ئەم ڕێکخستنەن کە لەماوەی ٤٥ ساڵی ڕابردوو هەوڵی بۆ دراوە".
ئەم ڕێکخستنە دەتوانێت گەلانی ناوچەکە بگەینێتە ئازادبوون و پێکەوەژیانی دیموکراتی
لە کۆتایدا عومەر حاجی حوسێن تیشکی خستەسەر گرنگی سیستەمی بەڕیوبەری دیموکراتی بۆ دەربازبوون لەو جەنگ و قەیرانانەی کە بەڕۆکی جیهان و کوردستانی گرتووە و ڕایگەیاند: "ئەم ڕێکخستنە دەتوانێت گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە بگەینێتە قۆناغی ئازادبوون و پێکەوەژیانێکی دیموکراتییانە، نەبوونی عەقڵیەتی دیموکراتی بۆتە هۆی ئەو جەنگە مەزنانەی کە بەڕۆکی جیهانی گرتووە، ئەگەر شۆرش نەبێت ئەوە جولانەوەکانی دیکە حەزدەکەن کە کۆمەڵگا هیچ نەزانن دەربارەی پرسەکانی وەکو سیاسی، ئابوری و زانستی کە ئەمرۆ لە باشوری کووردستان بەڕوونی ئەم دیاردەیە دەبینین کە وایکردووە خەڵکی لە قەیران بژێن و خەڵکی برسی بن و لە قەیرانی عەقڵی بژێن".