دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق راگیران

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەموو دانیشتنەکانی پەرلەمانیان راگرتووە.

خۆپیشاندانەکانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە بەغدای پایتەختی عێراق بەردەوامن. دوای خۆپیشاندانەکانی رەوتی سەدر، چوارچێوەی هەماهەنگیش داوای لە لایەنگرانی کرد کە بڕژێنە نێو شەقامەکان.

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند کە بە هۆی خۆپیشاندانەکانەوە کە ناتوانرێت رێگری لێبکرێت، دانیشتنەکانی پەرلەمانیان راگرتووە.

ف.ق