دانیشتووانی مەخمور دژی هێرشەکەی ئەمشەو گردبوونەوە

دژی هێرشەکەی ئەمشەوی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر مەخمور، دانیشتووانی کەمپی مەخمور گردبوونەوە و هێرشەکەیان شەرمەزارکرد.

ئەمشەو فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک مزگەوت و چەند ماڵێکی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە سێ ژنێک و دوو مناڵ برینداربوون و زیانێکی مادی زۆر بە مزگەوت و ماڵەکانی دەوروبەری گەیشت.

دانیشتووانی کەمپی مەخمور بە ڕێپێوانێک بەرەو کەمپەکە بەڕێکەوتن و بە گردبوونەوەیەک ناڕەزایەتییان بەرامبەر هێرشەکە دەربڕی.