دانیشتووانی مەخمور هێرشەکانی پەدەکەیان بۆ سەر گەریلا شەرمەزار کرد
دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور بە ڕاگەیاندراوێک هێرشەکانی پەدەکەیان دژی گەریلا شەرمەزار کرد.
دانیشتووانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور بە ڕاگەیاندراوێک هێرشەکانی پەدەکەیان دژی گەریلا شەرمەزار کرد.
خەڵکی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) بە ڕاگەیاندراوێک هێرشەکانی پەدەکەیان لە ٢٤ ی ئەم مانگە لە دەڤەری ئامێدی دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان شەرمەزار کرد.
بە ئامادەبوونی سەدان هاوڵاتی، پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە تەواوی شەهیدانی ئازادی کوردستان، لەسەر ناوی خەڵکی مەخمور، ئەندامی ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان حەسەن کارا ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.
سەرەتا خیانەتی بنەماڵەی بارزانی بەرامبەر گەلی کورد یادهێنایەوە و گوتی: "بنەماڵەی بارزانی ناخوازن یەکێتی کوردان و کوردستانی ئازاد بێتە بەرهەم. نەوەک هەر دژی پەکەکە، بەڵکو دژی هەموو پارتەکانی کوردستان خیانەتیان کردووە. دەزانین چۆن لەگەڵ دەوڵەتی عێراق یەکی گرت و لە هەولێر کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. خودی نێچیرڤان بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکی پیرۆزکرد. بانگەواز لە بنەماڵەی بارزانی دەکەین، واز لە ڕێگەی خیانەت بهێنن. خیانەت لە بەرژەوەندی داگیرکاری و دەسەڵاتە. وەرنە سەر ڕێی ڕاست. پێویستە هەموو کورد بەرامبەر خیانەتی بنەماڵەی بارزانی خاوەن هەڵوێست بێت. پێویستە گەلی کورد بڕژێتە گۆڕەپان و درێژە بە تێکۆشانی شەهیدان بدەن".
ڕاگەیاندراوەکە بە بەرزکردنەوەی درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرن" و "بمرێ خیانەت" کۆتایی هات.