دانیشتووانی زاخۆ له دژی كۆمه‌ڵكوژی چالاكییان ئه‌نجامدا
شه‌وی رابردوو له زاخۆ به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ئه‌نجامدرا چالاكی سازكرا.
شه‌وی رابردوو له زاخۆ به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ئه‌نجامدرا چالاكی سازكرا.
دانیشتووانی زاخۆ بۆ شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ره‌وه له گوندی په‌ره‌خی زاخۆ ئه‌نجامدرا، شه‌وی رابردوو له نزیك پردی ده‌لالی شاره‌كه كۆبوونه‌وه به داگیرساندنی مۆم ئه‌و كه‌سانه‌یان به بیرهێنایه‌وه كه له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا شه‌هیدبوون.
له ٢٠ی ته‌مموزدا سوپای توركی داگیركه‌ر گوندی په‌ره‌خی زاخۆی تۆپباران كرد و له ئه‌نجامدا ٩ كه‌س كوژران و ٢٣ كه‌سیش برینداربوون كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵ بوون. قوربانیانی هێرشه‌كه سه‌رجه‌میان له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بوون و له ناوچه و شاره‌كانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌شت هاتبوون.
هـ . ب