کۆمیتەى گەل و باوەڕەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەى جەژنی رەمەزانەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لەم سەردەمەدا تێکۆشانی دیموکراسی بۆ کۆمەڵگەى مسوڵمانان بە ئەندازەی عیبادەت ئەرکێکی پیرۆزە.
لە بەردەوامیی راگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"ئێمە هیوادارین جەژنی رەمەزان بۆ کۆمەڵگەى ئیسلام و هەموو مرۆڤایەتی ببێتە هۆکاری ئاشتی، ئارامی و تەندروستی. ئێمە دەڵێین، با جەژنی ئەمساڵ هێز بداتە تێکۆشان بۆ جیهانێکی دیموکراتیک، یەکسان و ئازاد. لە پێش هەموانەوە ئێمە جەژن لە کوردستانیانی مسوڵمان و هەموو مسوڵمانان پیرۆز دەکەین، کە لە عیبادەتی خۆیاهدا داوای باشی، ئارامی، ماف و دادپەروەری بۆ هەموو کەس دەکەن.
تێکۆشان بۆ دیموکراسی لەم سەردەمەدا بۆ گەلانی مسوڵمان بە ئەندازەی عیبادەت بووەتە ئەرکێکی پیرۆز. دەبێت مسوڵمان هەلومەرجی ئێستای ژیان و رژێمی سیاسیی ئێستا جا بە هەر ناوێکەوە بێت، قبوڵ نەکات. ئێمە دەمانەوێت رایبگەیەنین، کە لەم هەلومەرجەدا بەڕێوەبردنی تێکۆشانی دیموکراسی ئەخەلاقییە، مرۆڤانەیە و لەگەڵ ئیسلامی محەمەدی دێتەوە. ئیسلام تەنها بە تیکۆشانێکی لە جۆرە دەتوانێت لە دەستی دیکتاتۆرە مەزهەبپەرەستەکان، نەتەوەپەرەستەکان و پاکتاوکاران رزگاری ببێت و لە دادۆشین و بەکارهێنان بپارێزرێت و بگاتە ئەو ئەخلاقە دیموکراسییانە، کە نوێنەرایەتیی دەکات.
"دەبێت ئێمە بۆ بونیاتنانی ژیانێکی ئازاد تێکۆشان گەشتر بکەین"
بە بۆنەى ئەم جەژنەوە سەرەتا ئێمە داوا لە گەلانی عەرەب، فارس و تورک و هەموو گەلانی مسوڵمان دەکەین، کە یەکێتیی دیموکراتیک بەهێز بکەن و لە خوشک و برایەتیدا بژین و بجوڵێنەوە. ئێمە داوا لە گەلانی مسوڵمانمان لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست و سەرتاسەری جیهان دەکەین، کە بە هۆشمەندیی دیموکراتیک و باوەڕی هاوبەش لە دژی دوژمنانی مرۆڤایەتی و لە دژی فاشیستان، مەزهەبپەرەستان، دادۆشێنەرانی ئایینی خاوەن کۆشک و دەسەڵات تێکۆشان گەشتر بکەن. ئێمە جەژنی رەمەزان لە گەلان پیرۆز دەکەین. هیوادارین ئەم جەژنە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببێتە هۆکاری ئاشتی و برایەتی.
کوردستانیانی هێژا
گەلی کوردستان لە ناو هەلومەرجی رژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپەی پاکتاوکار و داگیرکەردا دەستی بەم جەژنە کردووە. کورد گەلێکە، کە بەهۆی هێرشە پاکتاوکارییەکانی دەوڵەتی تورکی نکۆڵیکەر، هەبوون و دەستکەوتەکانی لە مەترسیدایە. لەبەر ئەوەش دەبێت کوردان پێش هەموو کەس و هەموو شتێک ئەو مەترسییە لەسەر خۆیان بڕەوێننەوە. وەکو گەل، تاوەکو ئێمە هێرشە داگیرکەرییەکان تێکنەشکێنین و ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک بونیات نەنێین، ئێمە ژیانێکی ئارام بە خۆمانەوە نابینین. بەو تێگەیشتنەوە دەبیت ئێمە تێکۆشان گەورە بکەین.
لەم کات و سەردەمەدا تەنها بە بەرخودان و تێکۆشانی وەک گەریلا ئێمە دەتوانین سەربکەوین. مەرجە، کە ئێمە لەگەڵ بەرخودانی گەریلادا ببین بە یەک و لە هەر شوێنکدا و لە هەر کاتێکدا وەک گەریلا ببینە چالاکوان. دەبێت ئێمە بڵێین، کە بەشداربوون بۆ ناو ریزەکانی گەریلا بۆ ئێمە و تێکۆشان لەسەر ئەو بنەمایە بۆ ئێمە ئەرکێکی پیرۆزە. تاکە رێگا، کە کۆتایی بە گۆشەگیریی سەر رێبەر ئاپۆ دەهێنێت ئەوەیە، کە وەڵامی بەرخودانی هاوڕییانی خۆتان لە زیندانەکاندا بدەنەوە و بەوە ئازادی مسۆگەر بکەن. بە بۆنەى ئەم جەژنەوە بانگەوازی ئێمە بۆ کوردستانیان ئەوەیە، کە بەرخودان لە دژی هێرشە پاکتاوکارانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەوسێنەر گەورە بکەن.
"هێرشە پاکتاوکارییەکان دید و هەڵمەتێکی نێونەتەوەییە"
دەوڵەتێک، کە زمانی دایکیی گەلێکی قەدەغە کردووە و دەڵێت ، 'کێشەم لەگەڵ کورداندا نییە' هەر خۆی ئەو رەفتار و نزیکایەتییە نیشانی دەدات، کە مەترسیی پاکتاوکردن و سڕینەوە چەند گەورەیە. کوردانی نۆکەر بە راگەیاندراو و لێدوانەکانیان لە پاڵ دەوڵەتی تورکی پاکتاوکاردا راوەستان، کە ئەوەش نیشانی دەدات، هێرشە پاکتاوکارییەکان دید و هەڵمەتێکی نێونەتەوەییە. بۆیە لە پێش هەموانەوە بۆ گەلەکەمان لە باکوور و باشووری کوردستان و هەموو کوردان ئەوە ئەرکێکی مێژووییە، کە ببینن مەترسییەکی گەورە لەسەریان هەیە و لە دژی راپەڕن.
لەم قۆناغەدا تێکۆشان بە شێوەی یەکێتیی نەتەوەیی زۆر گرنگە، ئێمە داوا لە هەموو کوردان دەکەین ئەو دوژمنایەتییە لە ناو ببەن، کە دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار و داگیرکەر هەوڵ دەدات لە ناو کورداندا دروستی بکات. ئێمە جاریکیتر ئەوە بەبیر دەهێنینەوە، کە دەبێت لە دژی ئەو فیتنە و فەسادییە تێکۆشانی هاوبەش بەهێز بکرێت و جەژنی رەمەزان لە هەموو کوردستانیانی مسوڵمان پیرۆز دەکەین.
"لە بەرزترین ئاستدا پشتیوانیکردن لە بنەماڵەى شەهیدان بەهێز و تۆکمە بکەن"
بە ناوی کوردستانیانەوە دەبێت لە جەژنی ئەمساڵدا زیاتر لە ساڵانی پێشوو خاوەنداری لە شەهیدان بکەین. بە شێوەی جەماوەری سەردانی مەزارگەکان بکەین و یادی شەهیدەکانمان بکەینەوە. بە شێوەیەکی زۆر بە هێزتر خاوەنداری لە یادی شەهیدان بکەن و بەو شێوەیە وەڵامی هێرشەکانی دوژمنی فاشیست و پاکتاوکار بدەنەوە. دەبێت لە پێش هەموانەوە پشتیوانی لە بنەماڵەی شەهیدان و بنەماڵەى زنیدانیان لە بەرزترین ئاستدا بەهێز بکەن. بە ناوی بزووتنەوەکەمانەوە بە بۆنەى جەژنەوە لە کەسایەتیی هاوڕێیانماندا، کە لە هەڵمەتی جەنگی حەفتانین و جەنگی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆس دا شەهید بوون، بە رێزەوە سەریان بۆ دادەنەوێنین و بە منەتەوە یادی هەموو شەهیدان دەکەینەوە و جارێکیتریش دووبارەی دەکەینەوە، کە ئێمە ئەو بەڵێن و پەیمانی سەرکەوتنە، کە بە شەهیدانمان داوە، بەدیی دەهێنین. هەروەها جەژنی رەمەزان لە بەرخودێرانی کامپی مەخمور و لاڤریۆ و لە هەموو کوردستانیانی مسوڵمان پیرۆز دەکەین و سەرکەوتن بۆ تێکۆشانەکەیان دەخوازین".
ژ.ت