ده‌وڵه‌تی تورك بڕینه‌وه‌ی داری له هه‌رێمی به‌ستا زیاد كردووه
ده‌وڵه‌تی تورك له هه‌رێمی به‌ستای شڕنه‌خ به پاساوی "دروستكردنی رێگه" بڕینه‌وه‌ی داری زیادكردووه.
ده‌وڵه‌تی تورك له هه‌رێمی به‌ستای شڕنه‌خ به پاساوی "دروستكردنی رێگه" بڕینه‌وه‌ی داری زیادكردووه.
له ناوچه‌ی به‌ستا كه چیاكانی جودی، گابار، نامازیشی تێدایه، له ماوه‌ی دوو ساڵدا به پاساوی "ئه‌منی" دار بڕاونه‌ته‌وه. ئێستاش به پاساوی "دروستكردنی رێگه" دار ده‌بڕنه‌وه.
له شوێنه تاڵانكراوه‌كان خاڵی سه‌ربازی دروستكران. ماوه‌یه‌ك بوو ئه‌و دارانه‌ی تاڵان ده‌كران به بارهه‌ڵگر ده‌گواسترانه‌وه. به‌ڵام به هۆی زیاتر بوونی تاڵانكارییه‌وه به بارهه‌ڵگری گه‌وره (تیر) ده‌یاننێرن. له‌و ناوچانه‌ی داریان تێدا بڕدراوه‌ته‌وه رێگه نادرێت دانیشتوانی ناوچه‌كه تێیدا بگه‌ڕێن.
هـ . ب