دکتور دەرسیم: لە خاکەکەمان دەچنە دەرەوە!

دکتور مەزلۆم دەرسیم یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە رایگەیاند کە کورد لەسەر خاکی خۆیەتی، بەڵام دەوڵەتی تورک داگیرکەرە و وتی، " ئەوەی بچێتە دەرەوە، دەوڵەتی تورکە. تاوەکو دەربکرێن، تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت."

دکتور مەزلۆم دەرسیم ئاماژەی بە ئاستی تێکۆشانی شەڕی پەکەکە و ئیرادەی هێڵی رێبەری گەلی کورددا و وتی، " دەوڵەتی تورک چەندین ساڵە دەڵێت، " تەواو بوون، تەواویان دەکەین.' بەڵام هەموو رۆژێک پەکەکە گەورەتر و گەورەتر دەبێت."

دکتور مەزلۆم دەرسیم یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە بەبۆنەی ساڵیادی هەنگاوی ١٥ی تەباخ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ئاماژەی بە سەختیەکانی هەنگاوی ١٥ی تەباخ بۆ گەلی کورد کرد و وتی، " دەوڵەتی فایشتی تورک هیچ شتێکی بەناوی کورد قبوڵ نەدەکرد. بە دابەشکردنی کورد ویستیان شتێک بە ناوی کورد نەهێڵن. بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ، کورد بۆ بەدەستهێنانی بەهای خۆی، دەستی بە هەنگاوێکی مێژووویی کرد. دەوڵەتی تورک کە نەیتوانی ئەم هەنگاوە قبوڵ بکات، ڕێ و ڕێبازی قێزەون بەکارهێنا. لە بەرانبەر ئەوەشدا لە زیندان بەرخۆدانێکی بێوێنە پیشاندرا. بۆ سەرخستنی ئەم بەرخۆدانە، بە پێشەنگایەتی فەرماندە عەگید، هەنگاوی ١٥ی تەباخ دەستیپێکرد. ئەم هەنگاوە رێگری لە لەناوچوون گرت."

'پەکەکە رۆژ بە رۆژ گەورەتر دەبێت'

دکتور مەزلۆم دەرسیم راشیگەیاند، دەوڵەتی تورک وتی 'ئێمە چیمەنتۆمان کردووەتە سەر کورد' و گەورەترین هەڵەی کرد و وتی، " تێکۆشانی شۆڕشی پەکەکە ئەمڕۆ گەیشتە گەورەترین ئاست. بە هێڵی ڕێبەر ئاپۆ ئیرادەیەکی گەورە دروست بوو. دەوڵەتیتورک چەندین ساڵە دەڵێت، " تەواو بوون و تەواوی دەکەین'. بەڵام پەکەکە رۆژ بە رۆژ گەورەتر دەبێت. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت. ئایدۆلۆژی رێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهان بڵاو بووەتەوە."

'کورد لەسەر خاکی خۆیەتی'

دەرسیم ئاماژەی بە ئاستی گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان کرد و وتی، " کورد خاوەنی ئەم خاکەیە و مافی کەس نییە لەسەر خاکەکەی دەریبکات. خاکی کەسمان داگیر نەکردووە. دەوڵەتی تورکە کە خاکی ئێمەی داگیرکردووە، بۆیە ئەوەی بچێتە دەرەوە دەوڵەتی تورکە. بۆ ئەوەی لە خاکی کوردستان دەریان بکەین، بە هەموو شێوەیەک تێدەکۆشین. پێویستە جیهان ئەمە بزانێت."

دکتور مەزلۆم دەرسیم یەکێک لە فەرماندەکانی هەپەگە دەشڵێت، دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی دڕندانە و قێزەون تاوان لەدژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدات و وتی، " جگە لە داگیرکەری و تاڵان هیچ پراکتیک و هزرێکی دیکەی نییە داگیرکەری تورک. بەپێی بۆچوونیان جگە لە خۆیان کەسی دیکە لە جیهان نییە. دەوڵەتی تورک وەک کۆیلە مرۆڤەکان بەشداری شەڕیان پێدەکات و رەوانەی مردنیان دەکات. بۆ ئەوەی بتوانێت سیاسەتی قێزەونی خۆی بە ئاسانی بەڕێوەببات. سەربازەکانیان هیچ بەهایەکیان نییە. لە کۆتاییدا دەڵێم، " بە رۆحی بەرخۆدانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا، ساڵیادی هەنگاوی ١٥ی تەباخ و جەژنی ژیانەوەی نەتەوەی کورد پیرۆز بێت. تاوەکو بە رۆۆحی ١٥ی تەباخ تێکۆشانمان سەرنەکەوێت، دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین و بەم رۆحە، فاشیزم هەڵدەوەشێنین."

ف.ق