دەم پارتی: ڕۆژی ڕۆژنامەنووسی لە کەسانی خاوەن کەرامەت پیرۆز کرد

دەم پارتی گوتی:"هیوای ڕۆژنامەنووسانی ڕاستەقینە، ئازادی و دیموکراسی تورکیایە. ڕۆژی ڕۆژنامەنووسی ١٠ی کانوونی دووەم، لەتەواوی رۆژنامەنوسان وێڕای گوشارەکان، خاوەنداری لە کەرامەتی ڕۆژنامەوانیان دەکەن پیرۆزبێ".

جێگری هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان، تەیپ تەمەل کە بەرپرسی چاپەمەنی و بڵاکراوەکانە، لە ١٠ی کانوونی دووەم ڕۆژی ڕۆژنامەنووسی، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی:"ڕۆژی ڕۆژنامەنووسانی خەباتکار لە هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لەپێناو ڕاستیدا خەبات دەکەن و لەم پێناوەدا باجیان داوە پیرۆز بێت".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لە ئێستادا لە تورکیا ئەو ڕۆژنامەوانانەی تێکۆشان دەکەن لەم ڕۆژەوە گۆڕاوە بۆ ڕۆژی ڕۆژنامەنووسان کە ڕێگەیان پێنادرێت کارەکانیان ئەنجام بدەن، ئەوانەی بێکار دەمێننەوە، ڕاگیراون و دەستگیر دەکرێن بەردەوام باس لەوە دەکرێ ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە شوێن ڕاستییەکان دەکەون، هیوای ئازادی و دیموکراسییە لە تورکیا، و بەم شێوەیە کۆتایی بە ڕاگەیاندراوەکەی هێنا:"١٠ی ژانویە ڕۆژی ڕۆژنامەنووسان لە هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە سەرەڕای گوشارەکان کەرامەتی ڕۆژنامەنووسیان دەپارێزن پیرۆزبێت".