دەنگدانی گەل: لە مێردین و ئێلح چەندین بەربژێر کەوتنە خولی دووەمەوە
دەم پارتی لە ڕۆژی شەممە بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکانی لە ١٠ شار و ناوچە، ئامادەکاری بۆ دیاریکردنی کاندیدەکان هەڵبژاردنی ئەنجامدا، لە مێردین و ئێلح چەندین بەربژێر کەوتنە خولی دەوەمەوە.
دەم پارتی لە ڕۆژی شەممە بۆ دیاریکردنی بەربژێرەکانی لە ١٠ شار و ناوچە، ئامادەکاری بۆ دیاریکردنی کاندیدەکان هەڵبژاردنی ئەنجامدا، لە مێردین و ئێلح چەندین بەربژێر کەوتنە خولی دەوەمەوە.
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، بۆ هەڵبژاردنەکانی هاوسەرۆکانی شارەوانی، ئەندامانی ئەنجومەنی شارەداری و ئەنجومەنی گشتی شار، دوێنی لە ١٠ شار و ناوچەی جیاواز هەڵبژاردنی ناوخۆیی ئەنجام دا. لە هەندێک شارەکان بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.
لە ئێلح زۆرێک لە دەنگدەران چونە سەر سندوقەکانی دنگدان و دەنگی خۆیان بۆ بەربژێرەکانی شارەوانی دا کە ٢٩ بەربژێر ناویان تۆمار کردبوو و ٩ بەربژێرێیان ژن بوون.
پێش ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکە، بەربژێرەکان یەک بە یەک خۆیان ناساند و کار و پرۆژەی خۆیان خستەڕوو. دواتر دەنگدەران دەنگی خۆیان لە ١٨ سندوقی هەڵبژاردندا یەکلایکردەوە بۆ بەربژێرەکان.
لە مێردینیش هەمان شێوە ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن کرا و دەنگدەران ئامادەی هەڵبژاردنی ناوخۆیی بوون. لە مێردین چەندین بەربژێر چونە خولی دووەمەوە، هەر یەک لە گوڵزار ئیپەک و دەڤریم دەمیر چونە خولی دووەمەوە.