دێرسیم داغ: ئێمە پاشەکەشە ناکەین
پەرلەمانتاری هەدەپە-ی ئامەد دێرسیم داغ، ئاماژەوی بەوەدا کە لەبەر سیاسەتی فشاری دەسەڵات لەسەر ڕێکخستنەکانی گەنجان و حیزبەکەیان پاشەکشە ناکەن و بە سەرکەوتنەوە پەیوەست دەبن.
پەرلەمانتاری هەدەپە-ی ئامەد دێرسیم داغ، ئاماژەوی بەوەدا کە لەبەر سیاسەتی فشاری دەسەڵات لەسەر ڕێکخستنەکانی گەنجان و حیزبەکەیان پاشەکشە ناکەن و بە سەرکەوتنەوە پەیوەست دەبن.
پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)ی ئامەد دێرسیم داغ، ئاماژەی بەوەدا کە تێکۆشان و ڕێکخستنی گەنجان و ژنان بووەتە ترس بۆ دەسەڵات، سەرنجی خستە سەر ئەو هەڵمەتە، کە لە ٨ ئاداردا دەستی پێدەکەن.
داغ دەربارەی سیاسەتی تواندنەوە (ئاسیملاسیۆن) و سیاسەتی بە سێخوڕیکردن لەلایەن دەسەڵاتەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
داغ ئاماژەی بەوەدا، لەو ڕۆژەی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە دامەزراوە هەتا ئێستا دەسەڵات زەخت لەسەر ئەوان دەکات، وتی: ئەو کولتور و چاندە، کە ئێمە وەرمان گرتوە لە ڕۆژی یەکەمەوە تا ئێستا تێکۆشانی کردوە، سەرکەوتنی بە دەستهێناوە، ئێمە بە ڕوحی ئەو چاندە دەژین و بەسەرکەوتنەوە پێوست بووین، دەوڵەت بە هەموو شێوازێک لە هەموو لایەکەوە هێرشمان دەکاتە سەر، ئەندامانی ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە هەموویان لە لایەن هێزەکانی دەوڵەت و میتەوە ڕفێندراون، دەستگیرکردن و سیخوڕیکردنیان بەسەردا دەسەپێنن، هیچ ئەندامێکی گەنجانی ئێمە نەماوە کە لەلایەن دەسەڵاتەوە دەستگیر نەکرابێت، ئەو گەنجانەی تەنانەت بەس سەردانی ناوەندی ئێمە دەکەن هەر دەستگیریان دەکەن و دەیانەوێت سیخوڕییان بەسەردا بسەپێنن.
لە گەنجانی بە ڕێکخستنکراو دەترسن
داغ ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵات لە گەنجانی بەرێکخستنکراو دەترسی و بەم شیوەی درێژەی بە وتەکانی دا: "دەسەڵات دەیەوێت ڕێکخستنی گەنجان تێکبشکێنێت و سیاسەتی شەڕ بڵاو بکاتەوە، ئێمە هەموومان دەزانین سیاسەتی چەپەڵ و قڕێژی سێخوڕی، لەشرفرۆشی وتواندنەوە بە تایبەتی لەسەر ژنانی گەنج پەیڕەو دەکەن، ئێمە وەک ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە لە دژی ئەوە شەقام بە شەقام، کۆڵان بە کۆڵان و ماڵ بە ماڵ تێکۆشان دەکەین، لەبەر ئەوەیە دەسەڵات ئێمە دەکاتە ئامانج. هیچ فشارێک ناتوانی ئێمە لە تێکۆشان ڕاوەستێنی، پاشەکشە بە ئێمە بکات. ئێمە تێکۆشانی خۆمان بەردەوام پێ دەدەین و سەردەکەوین."
بە ئەنقەست ژنانی گەنج دەکەنە ئامانج
داغ وتیشی، لەبەر فرە ڕەنگیی هەدەپە و خەباتی ژنان و گەنجان دەسەڵات ئەوەندە لە ژنان و گەنجان دەترسی، کە بە بەردەوامی دەیانکاتە ئامانج و ئۆپراسیۆنەکانی ئەم دواییە بۆ سەر ئەنجوومەنی گەنجانی بزووتنەوەى ژنانی ئازاد (تەژا – TAJ) بەشێکە لەو پیلانە وتی: "دەسەڵات بەو ئۆپراسیۆنانە دەیەوێت ئەنجوومەنی گەنجان بێ کاریگەر بکات. لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا هێزی دەوڵەت فشار و مادە بۆ ئەوە بەکار دێنن، هەدەپە پارتێکی وایە کە هەموو گەنجان دەتوانن بە ئازادی خۆیان ئیرادەی خۆیان پێشان بدەن لەبەر ئەوە گەنجان ڕوویان کردوەتە هەدەپە لەگەڵ ئەو پارتە دەبنە یەک، هەر لەبەر ئەوەشە، کە دەسەڵات ئەنجوومەنی گەنجانی ئێمە دەکاتە ئامانج و فشاری دەخاتە سەر. بەو ئۆپراسیۆنانەیەان ناتوانن ئێمە ڕاوستێنن، ناتوانن هەدەپە و گەنجان لەیەکتر داببڕن."
"تێکۆشان بەردەوام دەبێت"'
دێرسیم داغ پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە لە کۆتایی وتەکانیدا رایگەیاند، "وەک چۆن لە ڕابردوو تاوەکو ئێستا بۆ گەلەکەمان بوینەتە دەنگ، بەهەمان شێوە درێژەی بە رێگا و خەباەتە دەدەین. ئێمە وەک هەدەپە پلانێکی بەرفراونمان هەیە. لە ٨ی شوبات بەرنامەی تێکۆشانی خۆمان ئاشکرا دەکەین. یەكێک لە مژارەکانی هەڵـمەتەکەی ئێمە؛ گۆشگیرییە، چالاکی مانگرتن لە خواردن، مژاری کۆبانێ و بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپایە. لەسەر ئەو بابەتە سەرەکیانە چالاکی بەرێوە دەبەین. لە هەر پلاتفۆرمێکدا ئێمە وەک هەدەپەییەکان داواکارییەکانی گەل دێنینە زمان، چارسەری پێشدەخەین و تێکۆشان بەردەوام دەکەین".
ژ.ت