دەستپێشخەری گەنجانی عەرەبی شەنگال: لەگەڵ ڕێبەرمانین
دەستپێشخەری گەنجانی عەرەبی شەنگال ئاماژەیان بەوەدا؛ هەتا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خەبات دەکەین.
دەستپێشخەری گەنجانی عەرەبی شەنگال ئاماژەیان بەوەدا؛ هەتا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خەبات دەکەین.
دەستپێشخەری گەنجانی عەرەبی شەنگال، لە گوندە سەرسنوورییەکانی شەنگال چاوپێکەوتینان ئەنجام داوە و پارێزنامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان خوێندەوەوە. گەنجانی بەشداربووی ئەو کۆبوونەوانە، ئاماژەیان بەوەدا پێویستیان بە فکر و فەلسەفەیی ڕێبەر ئاپۆ هەیە و ئەرکی سەرەکیانە بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان تێکۆشان بکەن.
سەگیر نەهۆ لە دەستپێشخەری گەنجانی عەرەبی شەنگال، ئەوەی دیاریکرد؛ کە پارێزنامەکانی ڕێبەر ئاپۆیی خوێندۆتەوە، بابەتی پێکەوە ژیانی گەلان، زیاتر سەرنجی ڕاکێشاون و وتی: "یەکەم جارمە فکرێکی لەم شێوە دەخوێنمەوە، لەبەر ئەوەی جیاوازی لە نێوان کەس دا ناکات و هەموو کەسێک یەکسانە. سەرۆک ئاپۆ زۆر گرنگی داوە بە یەکێتی گەنجان، گەنجان چۆن خۆیان پێکبهێنن، چۆن خۆیان ڕێکبخەن. بۆیە پێویستە وەک گەنجان لە سەر پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان بەڕێوەبەرین، ویستمانە ئەمە بکەین".
هەروەها گەنجێکی تر بەناویی سەلمان محەمەدەوە، لە دەستپێشخەری گەنجانی عەرەبەوە وتی: "وەک گەنجانی عەرەب و ئێزیدی پێکەوە خۆمان ڕێکخستووە، ویستمانە ئەم یەکێتیە بەر فراوانتربکەین. لەسەر فکری ڕێبەر ئاپۆ خۆمان پەرەوەردەکردوە، هەتا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبین".
ڕاکان تۆفیق لە گوندی مەدیبانەوە وتی: "لەبەر ئەوەی فکری ڕێبەر ئاپۆ فکرێکی بنەڕەتییە، چەندە دەخوێنیەوە ئەوەندەیی تر لێیەوە فێردەبین. لە ئێستادا ئێمە و گەنجانی ئێزیدی یەکێکین، ڕۆژ بە ڕۆژ یەکێتی نێوانمان بەهێزتر دەکەین. لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ ئازادی سەرۆک، چالاکی و ڕێپێوانمان کرد، بۆیە لەمە و دواش بە ئیراد و بڕیاردارییەکەی بەهیزەوە ئەو چالاکیانە بەردەوام دەکەین".
هەروەها تۆفیق لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "پێش فەرمانی ٢٠١٤ شتێکی لەم شێوە لە نێو ئێمەدا نەبوو و ئێمە بەبێ ڕێکخستن بووین. بەڵام داویی فەرمان، ئاشنایی فکریی سەرۆک ئاپۆ بووین و هۆشیار بووینەوە. شتی هەرە گرنگ ئەوەیە کە پێکەبوونی گەلان هەیە و ئەمەش لە نێوان ئێمە و خوشک و برایانی ئێزیدیماندا هەیە".