دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن لە یەک کاتدا چالاکییان ئەنجامدا

دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن ڕایگەیاند کە لە یەک کاتدا چالاکییەکانیان لە تەکیرداغ، ساکاریا و بالکەسیر بۆ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات ئەنجامدا.

 

یەکینەکانی سەر بە دەستپێشخەریی ژنانی تۆڵەسێن لە زۆرێک لە شارەکان بۆ شەرمەزاری پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات و دژی سیاسەتی کۆمەڵکوژی و ئینکاری لە کەسایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی هاوکاتیان ئەنجامدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە گەڕەکی موراتلی تەکیرداغ، ٥ ئۆتۆمبێلی پاسەوانان و ٢ ئۆتۆمبێلی سەرۆکی ناوچەی ئاکەپە سووتێران.

باس لەوە کرا کە ناوچەی سەر بە فاشیستە تورکەکان لە ناوچەی سەپانجای ساکاریا زەویەکان سووتێنراون.

ڕاگەیەندرا کە لە چالاکییەکەی دژی نوترڤانەک لە ناوچەی باندرمەی بالکەسیر فاشیستێک بریندار بوو.