دەستەی مافی مرۆڤ: ژیانی مانگرتوانی بادینان دەکەوێتە مەترسییەوە
دەستەی مافی مرۆڤ سەردانی زیندانیانی بادینانی کرد لە زیندانی چاکسازیی گەورانی هەولێر و ڕایگەیاند، ئەگەر مانگرتن لەخواردن بەردەوام بێت مەترسی لەسەر ژیان و تەندروستیان دەبێت.
دەستەی مافی مرۆڤ سەردانی زیندانیانی بادینانی کرد لە زیندانی چاکسازیی گەورانی هەولێر و ڕایگەیاند، ئەگەر مانگرتن لەخواردن بەردەوام بێت مەترسی لەسەر ژیان و تەندروستیان دەبێت.
مونا یوحەنا یاقو سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێک سەردانی زیندانیانی مانگرتووی بادینانی لە زیندانی چاکسازیی گەورانی هەولێر کرد.
شاندەکە سەبارەت بە سەردانەکەیان ڕایانگەیاند، ئێستا دۆخی تەندروستیی زیندانیان جێگیرە، بەڵام ئەگەر مانگرتن لەخواردن بەردەوام بێت مەترسی لەسەر تەندروستیان دروست دەبێت.
شاندەکە ئەوەشی خستەڕوو، زیندانییەکان گلەییان لە نەبوونی پزیشکی پسپۆڕ کردووە و ڕایانگەیاند، ئەو بابەتە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی تاوتوێ دەکەن.
شاندەکە ڕاشیانگەیاند، داوای ئازادیی مەرجداری هەندێک لە زیندانیان هەبوو، کە تا ئێستا ئازاد نەکراون، بۆیە ئەو بابەتە لەگەڵ سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی و ئەنجومەنی دادوەری تاوتوێ دەکەن.
ژ.ت