دوای ٢٧ مانگ تەرمی گەریلای هەپەگە زنار سۆری بەخاک سپێردرا

تەرمی گەریلای هەپەگە زنار سۆری کە لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ لە ناوچەی بەستا شەهید بوو بوو، دوای ٢٧ مانگ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

 

تەرمی گەریلای هەپەگە عەبدولسەلام ئۆگوز (زنار سۆری) کە لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ لە ناوچەی بەستای شرناخ شەهید بوو بوو، دوای ٢٧ مانگ ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا. بنەماڵەی گەریلا زنار سۆری بۆ وەرگرتنی تەرمەکەیان فەحسی دی ئێن ئەیان کرد. بەڵام پێش ئەوەی ئەنجامی فەحسی دی ئێن ئەی ئاشکرا بکرێت تەرمی گەریلا زنار سۆری لە گۆڕستانی بێ کەسان لە شرناخ بە خاک سپێردرا.

ئەمڕۆ دوای ٢٧ مانگ، داواکاری گشتی بە مەبەستی ڕادەست کردنەوەی تەرمەکە پەیوەندی بە بنەمالەی شهید زنارەوە کردووە. پاشان   بنەماڵەی شەهید زنار لە هەزەخەوە چوون بۆ شرناخ و تەرمی گەریلای شەهید زنار سۆریان وەرگرتەوە.

تەرمی گەریلا زنار سۆری بە بەشداری سەدان کەس لە گۆڕستانی شێخ حەسەن لە ناوچەی هەزەخ بەخاک سپێردرا.