دوای ٧ ساڵ ئێسقانەکانی ئەرسلان خرایە گوێنیەکەوە و ڕادەستی باوکی کرا

روفاتی هاکان ئەرسلان کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە ناوچەی سوری ئامەد، لە سەردەمی تیرۆری دەوڵەتی تورکدا شەهید بوو، دوای ٧ ساڵ بە شێوەیەکی نامرۆڤانە ڕادەستی باوکی کرایەوە.

تەرمی هاکان ئەرسلان کە لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە ناوچەی سوری ئامەد بەهۆی شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی تورک لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆدا شەهیدکرا، دوای ٧ ساڵ لەناو گوێنیەکدا ڕادەستی باوکی کرایەوە.

ڕۆفاتەکە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١دا بەڕێژەی لەسەدا ٩٥، ڕۆفاتی هاکان ئەرسلان دیاریکرابوو، لە پەیمانگای پزیشکی دادوەریەوە ڕەوانەی دادگای ئامەد کرابوو.

پێنجشەممە ڕۆفاتی ئەرسەلان گەیشتە دادگای ئامەد و لەو ڕۆژەوە لە داواکاری گشتیدا هەڵگیراون بۆ جێبەجێکردنی کاروباری دۆسیەکە.

عەلی رەزا ئەرسلان، باوکی هاکان ئەرسلان کە ل ئەرزەرۆمەوە سەردانی ئامەدی کرد، چووە دادگای ئامەد. ئێسک و پروسکی کوڕەکەی وەرگرتەوە کە لەنێو گوێنیەکدابوو

عەلی رەزا ئەرسلان ڕۆفاتی کوڕەکەی بردە ئەرزەڕۆم و لەوێ بەخاکدەسپێردرێت.

ف.ق