دوای سێ ساڵ تەرمی گەریلا موراد ئەحمەد پور ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا

تەرمی گەریلای هەپەگە موراد ئەحمەد پور حەیدەرانلو دوای سێ ساڵ ڕادەستی بنەماڵەکی کرا.

گەریلای هەپەگە موراد ئەحمەد پور حەیدەرانلو لە ناوچەی ئەلکێی شڕناخ لە ساڵی ٢٠٢١دا لە شەڕێکدا شەهید بوو، وە تەرمەکەی لە گۆڕستانی 'بێ کەسان'ی شارەکە نێژرابوو.

بنەماڵەی گەریلای شەهید کە لە شاری ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیان لە هەوڵداندا بوون، بەڵام دوای سێ ساڵ وەڵامی پشکنینی نمونەی دی ئێن ئەی درایەوە.

دوای هاوتاکردنی نمونەی دی ئێن ئەی، بنەماڵەی شەهید هاتنە شارەکە لە ژێر چاودێری پۆلیسدا تەرمی شەهید مورادییان لە گۆڕستانی بێکەسان وەرگرت و لە گۆڕستانی ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ ناشتیانەوە.