دوایی ٣٠ ساڵ ئازادکرا: دەبێت خاوەنداری لە مانگرتن لە خواردن بکەین
ئەیسەم کاراغۆز، دوای ٣٠ ساڵ بەربوون لە زیندان، لە زیندانی شەکران بەربوو. کاراغۆز داوای خاوەنداریکردن لە مانگرتن لە خواردنی کرد.
ئەیسەم کاراغۆز، دوای ٣٠ ساڵ بەربوون لە زیندان، لە زیندانی شەکران بەربوو. کاراغۆز داوای خاوەنداریکردن لە مانگرتن لە خواردنی کرد.
ئەیسەم کاراغۆز (ساڵ) زیندانی تیپی (ف) هەژماری ١ی کریکلاری ئەزمیر زیندانی کرابوو. داوای ٣٠ ساڵ بەردرا.کاراغوز لە ساڵی ١٩٩٤دا لە ناوچەی بسملی ئامەد بە بانگەشەیی " هەوڵدان بۆ پارچەکردنی خاکی ژێر سەروەری دەوڵەت" دەستگیرکرا و لە دادگایی ئامەد سزایی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنرا.
کاراغۆز داوای دەرچوونی لە زیندان، لە لایەن خانەوادە، خزمانی و دایکانی ئاشتیەوە پێشوازی لێکرا. کاراغۆز لە کاتی دەرچوونی لە زیندان قسەیکرد و باسی لە دڵخۆشی خۆی کرد، کە دوای ٣٠ ساڵ زیندانی ئازاد بووە و وتی: "مۆراڵی هەڤاڵان زۆر بەرزرە، سڵاویان بۆ هەموو کەسێک هەبوو. لە زیندانیش تێکۆشان هەیە، هەر شتێک لە دەروەی زیندان ئەنجام دەدرێت، دڵخۆش دەبن. بۆ ئەوەی دۆخی زیندانیان باش بێت و ئاشتی لە وڵاتمان پێکبێت، لە خەباتی مانگرتن لە خواردندان. نابێت زیندانیان بە تەنها بەجێ بهێڵین و خاوەنداری لە خەباتیان بکەین".
کاراغۆز دوای ڕۆژێک مانەوە لە ئیزمیر، گەڕایەوە بۆ ناچەی بسملی ئامەد.