دوایین نامەی ئەرداڵ شاهین کە لە ئەنقەرە چالاکی گیانبازی کرد

ئەرداڵ شاهین یەک لەو گەریلایانەی لە ئەنقەرە لە دژی وەزارەتی ناوخۆی تورک چالاکی گیانبازی کرد، باس لە ئامانجەکانی چالاکیەکەی دەکات.

ئەرداڵ شاهین قۆناغ و ئامانجی چالاکیەکەی بە شێووەی راپۆرتێکدا بە تابوری نەمرانی شەهید زیلان راگەیاندووە و وتویەتی: "هەر زیندەوەرێک کە واتا بە ژیان بدات، لەپێناو جوانییەکاندا خۆی بەخت دەکات. منیش بۆ ئەوەی بتوانم واتا بە هەموو جوانیەکان بدەم و بیانپارێزم، دەمەوێت خۆم فیدا بکەم".

نامەی ئەندامی تابوری نەمرانی شەهید زیلان بەم جۆرەیە:

"ئەو قۆناغەی ئێمەی تێدان مێژوویی، هەستیار و ژیانییە، بۆ هەموومان ئەو رێگەیە دیاری دەکات کە چۆن پێیدا تێپەڕبین، بڕیاری نوێ چۆن بدەین و هەڵوێستمان لە بەرامبەر راستییەکان بە شێوەیەکی روون نیشان دەدات. ئەم قۆناغە قۆناغێکە کە چ راست و چ هەڵە، دەبێت راستییەکان لەیەک جیابکرێنەوە و بە وردەکارییەوە راوەستەیان لەسەر بکرێت. ئەو قۆناغە کە ئێمە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک گێژاوێک پێناسە دەکەین و تیایدا دەژین، بۆ ئەوەی لەناو گێژاودا لە گێژاوی دیکەدا نەژین، دەبێت هەموو هەنگاوەکانمان راست و دروست بن، ستراتیژی رێکخستن لەم قۆناغەدا بە دروستی تێبگەین، دەبێت هەنگاوی بە ئەنجام هەڵبگرین.

بۆ ئەوەش دەبێت سەرەتا ستراتیژی شەڕی رێکخستن بە دروستی درکی پێبکرێت، ئەو دوژمنەی ئێمە رووبەڕووی بووینەوە، بڕیاری ئەوەی هەیە کە پەکەکە و کە کەسایەتی ئەودا گەلی کورد و کۆمەڵگاکەی جینۆساید بکات. هۆکاری ئەوەی دوژمن پەنای بۆ سیاسەتێکی چەپەڵی بەو جۆرە بردووە، بێگومان ئیرادەی گەورەی رێبەر ئاپۆ و هەڵوێستی بڕیاردارانەیە. دوژمن لەبەر ئەوەی دەزانێت ناتوانێت بەر بە شکستی بگرێت، چی لەدەست دێت دەیکات، وەک ئەوەی سەری بڕابێت، پەلەقاژەیەتی. کاتێک لە سروشتیش دەڕوانین ئەوە دیارە لە هەموو زیندەوەرێکدا بەرەوپێش دەچێت. کاتێک دەبینێت کە گەیشتووەتە کۆتایی، پەلاماری دەوروبەر دەدات. دۆخی هەنووکەیی دوژمنیش گوزارشتە لەوە. رێکخستنی ئەم شەڕەی کە ئێمە تیایداین وەک شەڕی مان و نەمان هەڵسەنگاندووە. لەلایەکەوە هەژموونی جیهانی کە نوێنەرە سەرەکیەکەی دەوڵەتی تورکە دەیەوێت ئێمە لەناو ببات، لەلایەکی دیکەوە پەکەکە و گەلە شکۆمەندەکەی کە لە دژی هەموو داگیرکەران بە شێووەیەکی بێهاوتا شەڕی ئیرادە دەکەن، بوونیان هەیە. ئەمە راستیەکە کە دەبێت فەرماندەکان لە شەری ئەم قۆناغە دژبەیەکەدا هەنگاوی دروست بنێن، ستراتیژ و تاکتیکی دروست دەستنیشان بکەن، خۆیان بۆ شەڕ ئامادە بکەن، هەموو هێزەکەیان بۆ شەڕ پەروەردە بکەن. شەڕ بە جدیی چاودێری بکەن و بڕوایان بە سەرکەوتن هەبێت و بەر لە شەڕ بە پلان و بەو بڕوایەوە شەڕ بکات. دەڵێن " فەرماندەی ژیر و ئامادە بەرلەوەی بچێتە گۆڕەپانی شەڕەوە، لە شەڕەکەدا سەردەکەوێت. فەرماندەی بێ ئامادەکاری دەیەوێت لە گۆڕەپانی شەڕدا سەربکەوێت". ئەو دۆخە بەراستیش کەم تا زۆر گوزارشت لە شەڕی هەنوکەیی دەکات. لە دوا دیدارەکاندا چاودێرییەکی زۆر گرنگ کە رێبەر ئاپۆ بەردەوام دەریدەبڕی بە ئێمەی وت، "شەڕ بە دوای فەرماندەدا دەگەڕێت". کاتێک ئەمڕۆ لەو تێبینیەی رێبەرایەتی دەڕوانین، لە کەسایەتی کادرەکاندا پراتیکێکی ئەنجامگر، کە بەڕێوەنابرێت، دەردەخات. لەبەر ئەوەی وەک پێویست لەبارەی شەڕەوە بیرناکەینەوە، لەبەر ئەوەی ستراتیژێک بۆ خۆمان دیاری ناکەین و لە گۆڕەپانی شەڕدا بیرکردنەوەی سەرکەوتنمان لە شەڕدا هەیە، ئێمە ناتوانین پراتیکی ئەنجامگر جێبەجێ بکەین.

هەموو سەردەمێک پێشەنگایەتی خۆی دەخوڵقێنێت. بۆ ئەوەی پێشەنگێک سەربکەوێت و ئەو ئامنجانەی هێناویەتە ئاراوە جێبەجێ بکات، پێویستی ئەو بە کەسانێکە کە رێگەی ئەو بگرنەبەر و دەست لە هەموو شتێک هەڵبگرن. بۆ ئەوەی پێشەنگ سەربکەوێت، ئامانجەکەی دەستەبەر بکات پێویستی بەو مرۆڤانە هەیە کە بە رێگەی ئەودا هەنگاو بنێن و لەوپێناوەشدا دەستبەرداری هەموو شتێکیان بن. بڵاوکردنەوەی فەلسەفە و بیردۆزی پیرۆزی رێبەر ئاپۆ و ئەوەی تائێستا هاوشێوەی ئەو رێبەر نەهاتووەتە جیهانەوە، کاری ئێمەی کادرە. رێبەرایەتی وتبووی: "ئەوانەی دەیانەوێت لەگەڵ مندا هەنگاو بنێن، دەبێت وەک عیسا خاچەکەیان لە سەر پشتیان هەڵبگرن". بە دەربڕینێکی دیکە، ئەو باسی لە پێداویستییەکی بە تەواوەتی فیداکارانەی کردبوو. بۆ ئەوەش دەبێت بەر لە هەموو شتێک ئێمە بە دروستی لە رێبەرایەتی تێبگەین و جێبەجێی بکەین. مرۆڤ ناتوانێت شتێک کە لێی تێناگات، جێبەجێی بکات. ئەگەر پێکیشی بهێنێت، بەردەوام بەشێکی کەم دەبێت. رێبەرایەتی بەم جۆرە دوا: "ئەوەندەی لەمن تێدەگەن جێبەجێی بکەن". واتا باس لە خۆبەختکردنی گشتی دەکات. ئێمە ئەو پراتیکەی کە دەبێت ئەنجام نەدرێت، ئەمەش وەک ئەوەی لە رێبەرایەتی تێگەیشتوون دەجوڵێنەوە و پێکیدەهێنن. لەبەر ئەوەی بە دروستی لە رێبەرایەتی تێناگەن لە بەرامبەر دوژمن شەڕێکی بەهێز بەڕێوەنابەین. هەبوونی پێشووی تاکەکەسیمان، نەهاتنەسەر دیسپلین، پێداگرینەکردن لە سەرکەوتن، بێهیوابوون، مامەڵەی ئەزمونکارانە، لەبری ئەوەی لە سەر شەڕ وردببنەوە بە کێشە ژیانییەکان بەر لە شەڕ تووشی چەقبەستن دەبن، بە مامەڵەی پەلە پەل پراتیکەکەیان بە نیوە ناچڵ هێشتنەوە، لە بیرکردنەوەدا ئەقڵیەتی من و داواکارییەکانی ئێمە بۆ ژیانی تاکەکەسی، ناتوانن ستراتیژی شەڕی دروست بەرەوپێش ببەن. ستراتیژی شەڕی رێکخستن دیارە. بە ئیرادەیەکی بەهێز، داواکاری لە شەڕدا گەیشتن بە سەرکەوتن، بگەیەنێتە سەرکەوتن. بەڵام بەهۆی ئەوەی ئێمە تاکەکەسی خۆیام دەردەبڕین، ستراتیژێکی پەیوەست بە ستراتیژی رێکخستن، ئامانجێک و مەبەستێک بوونی نییە، لەبەر ئەوە لاواز دەمێنین، بەردەوامیش لە دابڕانێک لە ئەنجام و ستراتیژیدا دەژین. لەبەر ئەوەی رێبازی ئێمە بۆ ئامنج جیایە لە ئامانجدا یەکناگرینەوە. رێبەرایەتی باسی لە هێزی ئەقڵی کۆمەڵگا کردبوو. لەبەر ئەوەی ئێمە جێبەجێ ناکەین لە دژواریدا دەژین. ئامانج لەنێوان ئێمەدا ماوەتەوە. ئەو ناوەندەی هەموومان لەوێ یەکبگرینەوە رێبەرایەتیە. ئامانج یەکگرتن و ئاوێتەبوونە لەگەڵ رێبەرایەتی. بەڵام بوێری ناکەین کە خۆمان بخەینە ناو ئەوەوە. ئەگەر رێبەرایەتی دەریایەکی شینی بێ کۆتایی بێت، بۆ ئەوەی لەو دەریایە دانەبڕێین، ئەو دەریایە پیس نەکەین دەبێت هێزێک کە لە گەڵ رێبەرایەتیدا لە ژیانێکی راستدا بژین، نیشان بدەین. ئەو دەریایە دەریایەکە کە ئێمە لە چەپەڵیەکانمان پاک دەکاتەوە. هەڵە تێگەیشتن لەوە گەورەترین ناپاکییە. ئێمە بەردەوام دەڵێین؛ پەکەکە کەوایەکی ئاگرینە، ئەوانەی بە هەڵەبەری دەکەن دەسوتێن. رێبەرایەتی وەک زەریایە. راستتێنەگەیشتن لە رێبەرایەتی و بەهەڵە نزیکبوونەوە لە ئاو وەک یەکە. لەو ئاوەدا پەیوەستبوونێکی بێ کۆتایی هەیە و ئەو پەیوەستبوونەش پەکەکە دادەمەزرێنێت. کەس ناتوانێت بەتەنیا سربکەوێت، ئەگەریش سەربکەوێت کەموکورتی دەبێت. دەڵێن، پەلێکی دار بە تەنیا زوو دەشکێت. کاتێک زیاتر لە چەند چڵ دار بێنە لای یەک هیج هێزێک ناتوانێت ئەو پەیوەستبوون و یەکگرتنە تێکبشکێنێت. یەکگرتنی پەکەکە لە دەریای رێبەرایەتیدا بەم جۆرەیە. هیچ هێزێک ناتوانێت ئەو ئاوە وشک بکات.

چیرۆکێک هەیە. چیرۆکی دار و فیداییەکان. دار خۆی فیدا دەکات بۆ ئەوەی لقەکانی لە دژوارترین بارودۆخدا گەورە ببن، فیداکارییەکی گەورە دەکات. لە زستاندا گەڵا دارەکە لە لقەکان دەبنەوە و بۆ ئەوەی دارەکە سەرما نەیبات خۆیانی لە پێناودا بەخت دەکەن. لەبەر ئەوەی ئەو کەسەی گەڵاکانی خوڵقاندنووە دارەکەیە. گەڵەکانیش لەبەرامبەر ئەو فیداکارییەدا خۆیان بەخت دەکەن. لەبەر ئەوەی گەڵاکان دەزانن کە دار ئایندەی ئەوانە. دەزانن خۆیان بۆ دارەکە بەخت دەکەن، بۆ ئەوەی گەڵاکانی دیکە گەورە ببن. پەکەکە بزوتنەوەیەکی بەم جۆرەیە. ئەوەی ئێمەی گەیاندەبوون رێبەرایەتیبوو. دەبێت ئێمە لەبەرامبەر ئەم گەورەترین فیداکارییەدا گەورەترین فیداکاری بکەین. بۆ ئەوەی ئێمە بە ناوەندێتی رێبەرایەتی یەگبگرین، دەبێت ئێمە هەموومان بەرەو هەمان ئامانج بڕۆین. دەبێت ئێمە دەستبەرداری ئەو ئامانجانە بین کە بە رێگەی جیاجیا دەگەنە ئامانج. ئەگەر لە هەموو ئەندێشەکانماندا ئامانج ئامانجی رێبەرایەتی بێت، ئێمە دەتوانین لەو ناوەندە کۆببینەوە. کاتێک ئەمانە دەڵێم، من هەرگیز خۆم لەدەرەوەی ئەوە نابینم. لەبەر ئەوەی ئێمەش هەمان ئەو هەڵانە دەکەین. ئێمە لە هەڵەکانی یەکترەوە وانە وەرناگرین.

ئەوەی پەکەکە دەکاتە پەکەکە ئەو ئەو تایبەتمەندییەیە کە وانە لە هەڵەکانی مێژوو وەردەگرێت و ئاڵای بەرخودانی نیوە شەکاوە وەردەگرێت. هێزی کۆمەڵایەتی واتادار کردووە و گۆڕیویەتی بۆ پەیوەندییەکی بەهێزی راستی. ئەگەر هێزێکی کۆمەڵایەتی ساز نەکرێت، لە هێزی پاراستندا یەکبوون نایاتەدی. لەو شوێنەی کۆمەڵایەتیبوون و راستی بوونی نییە، کۆمەڵگایەکی لەو جۆرە دەخوڵقێندرێت کە کۆمەڵایەتیبوون دەکات بە تاک گەرایی و لیبڕاڵیزەی دەکات، بێ ئیرادەی دەکات. لە دۆخێکی بەو جۆرەشدا خانەکانی سەرمایەداری کە لە مێشکدا ساز بوون سەرلەنوێ زیندوو دەبنەوە. گەورەترین وانە کە من لەم قۆناغەدا فێری بووم، ئەو شەڕەیە کە کاتێک شەڕی راستی بەڕێوە دەبەیت، دەبێت سەرەتا لە بەرامبەر رۆحی خۆتدا بجەنگیت. لەبەر ئەوەی هەموو شتێک لە کەسایەتی مرۆڤەکاندا ساز دەبێت. ئەوەی مرۆڤەکان بەرزدەکاتەوە، مرۆڤ بکات بە مرۆڤ خۆیەتی. لەبەر ئەوە دەبێت ئێمە بە هەموو شتێکی خۆمانەوە، بەو ئامانجەوە لەو پێناوەدا بەخت بکەین. وەک هاوڕێ زنار وتی، 'بۆ فیداکاری پێویستی بە بەختکردنی تەواوەتی و کەسایەتیەکی سەرکەوتوو لە هەموو ساتێکی ژیان هەیە؛. ئەوەی هاوڕێ زنار گەیاندیە ئامانج، تێکۆشانی ئەو بەرامبەر بە رۆح و بڕوای بێ کۆتایی بە سەرکەوتن بوو. ئێستا بەتایبەتی من، ئەگەر ئێمە نەتوانین ببینە خاوەنی ژیانێکی بە رێبازی زنار، هۆکارەکەی ئەو لاوازیەیە کە ئێمە بەرامبەر بە خۆمان بەڕێوەی دەبەین. ئێمە بە شێوەیەکی دروست مامەڵە لەگەڵ خۆمان ناکەین. خۆمان دەخەڵەتێنین.

لە قۆناغی رابردوودا یەک لەو بابەتانەی کە بە قورسی لەسەری قووڵبوومەوە، ئەوەبوو. شەڕێکی راست بەرامبەر خۆم. کاتێک ئەو پرسیارە لە خۆم دەکەم، بە شێوەیەکی دروست لە خۆم نزیک دەبمەوە. چەندە بە راستی خۆم دەزانم. ئامنجی من چییە و لاوازیەکان کەدەبنە بەردەم ئامانجەکەم کامانەن. بە دەستنیشانکردنی تێبینیەک هەوڵ دەدەم کە ئەو کەموکوڕیانەی لەبەردەم ئامانجەکەمدا لەمپەرن رایانبماڵم. لەبەر ئەوەی ئەو ئامانجەی گرتوومەتەبەر گەورەیە. ئامانجی من ئەوەیە کە خۆم بگەیەنمە پێودانگەکانی جەنگاوەری گیانباز. بۆ ئەوەی خۆم بگەیەنمە پێودانگەکانی ژیانی راست زۆر هەوڵدەدەم، بۆ ئەوەی وەڵامدەرەوەی ئەو چاوەڕوانیانە بم کە رێکخستن لە منی هەیە هەوڵی زۆر دەدەم، نەبمە بار بەڵکوو ببمە یەکێک لەوانەی شان دەداتە بەر بار، بۆ ئەوەی بتوانم رەخنەدانی پراتیکی پێشووی خۆم بدەم من زۆر بە بەهێزی بەشدار دەبم.

لەو قۆناغەدا من باشتر تێگەیشتم بۆ ئەوەی بگەمە ئامانج ماوەیەکی زۆر راوەستە بکەم. گەیشتن بە ئامانج پێویستی بە پشوودرێژیەکی زۆرە. لەبەر ئەوەی دانانی بناغەی رێگەی بەرەو ئامانج پشودرێژانەیە، دڵسۆزی و پابەندبوون بە ئامانج نیسان دەدات. تێگەیشتم ئەگەر ژیان تەنها هەنگاوێک بێت، پێویستە پشوودرێژییەکی گەورە نیشان بدەین بۆ ئەوەی ئەم هەنگاوە ببڕین. چونکە ئامانج لە ترۆپکی ئەو هەنگاوانەدایە. مرۆڤ بڕوای بە هەر شتێک هەبێت، لە بەرزترین ئاستدا رووبەڕووی دەبێتەوە و بەدەستیدەهێنێت. من هەمیشە ئەم بەرزترین ئاست و ترۆپکە بۆ خۆم وەک ژیانێکی زیلانئاسا و خۆگەیاندن بە زنار هەڵدەسەنگێنم. چونکە تێگەیشتم کە ئاکامی پشوودرێژی ژیانێکی زنار ئاسایە.

لە کۆتاییدا دەمەوێت ئەوە بڵێم، کە من خۆم بە هیچ جۆرێک لەو شتانەی کە لە سەرەوە باسم کردن، بە جیاواز نابینم. چونکە ئەگەر ئێمە نوێنەرایەتی کۆمەڵگایەک بکەین، هەموومان بەتایبەت من بەرپرسیارین لە هەموو شتێک. بۆ هەموو ئەو کەموکوڕیانەی لەم پرۆسەیەدا ئەزموونم کرد و بۆ هەموو شتێک کە بەرپرسیارێتی خۆمم بەجێنەگەیاند، من ڕەخنەدانی خۆم دەدەم. بەڵێن دەدەم کە هەوڵی زۆر بدەم بۆ ئەوەی بەهێزتر و بە ئیرادەتر بم و بە بەهێزی شەڕ بکەم بۆ تۆڵەسەندنەوە لە هەموو ئەو کارانەی دوژمن کردوویەتی.

ئێمە لە جیهانێکداین کە کۆمەڵکوژی روودەدەن، مرۆڤی بێتاوان لەسەر دەستی هێزە هەژموونخوزەکان دەکوژرێن. ئەم سەردەمەی ئێستا سەردەمی کۆمەڵکوژی و دڕندەییە. بزوتنەوەکەمان بۆ ئەوەی کۆتایی بە زاڵبوونی ئەم جیهانە تاریکە بهێنێت دەستی بە تێکۆشان کرد. بۆ ئەوەی بە دروستی ئەم تێکۆشانە بەڕێوەببەین، دەبێت بە گیانبازییەوە کە رۆحی راستەقینەی پەکەکەیە وەڵامی ئەم تاریکیە بدەینەوە.

هەزاران ساڵە لەم خاکانەدا ملیۆنان کەس ژیانیان لەدەستداوە. زۆر راپەڕین و سەرهەڵدان هاتنەئاراوە. بە ملیۆنان کەس کە چۆکیان بۆ دوژمن دانەدا گیانی خۆیان بەخت کرد. لەمڕۆدا ئەم شەڕە کۆتا شێوەی خۆی گرتووەتەبەر. ئەو شەڕەی ئێستا دەکرێت، شەڕی لەناوبردنە. کات کاتی ئەوەیە کە لەم شەڕەدا بە شێوازی دوژمن مامەڵە لەگەڵ دوژمن بکەین. دەبێت ئێمە ئازاری ئەم شەڕەی کە لە کوردستان بە گەلی کوردی دەیچێژن، بەوانی بچێژێنین. خۆی لە خۆیدا ئێستا کاتی ئەوە نییە وەک مرۆڤێک مامەڵە لەگەڵ دوژمن بکەین. پێویستە وا بکەین هەمووان بە قووڵی هەست بەم شەڕە بکەن و تیایدا بژین و ئەزمونی بکەن. دوژمنی بەرامبەر بە ئێمە بە هەموو جۆرە دڕندەیی و وەحشیگەرییەک هێرش دەکاتە سەر گەل و هاوڕێیانمان. تا لێپرسینەوەیان لەگەڵ نەکرێت، نابێت یەک جەنگاوەری ئاپۆیی بە ئاسوودەیی بژی. ئێمە لە پێناو سەرجەم گەلانی چەوساوە و ستەملێکراودا دەستمان بەم تێکۆشانە کرد. بەڵێنمان دا تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ بەرەو سەرکەوتن ببەین. لە هەمووی گرنگتر بەڵێنمان بە شەهیدەکانمان دا. کاتی ئەوە هاتووە داگیرکەران لە خاکەکانمان دەرپەڕێنین. ئەگەر لەوەدا سەرنەکەوتین هەرگیز مێژوو لێمان خۆش نابێت.

ئەگەر دەمانەوێت ئەو بەڵێنەی کە دامانبوو جێبەجێی بکەین، وەک جەنگاوەرێک دەبێت لەگەڵ ڕۆحی فیداکاری ئاپۆیی بژین و وەڵامی بدەینەوە. بۆ ئەوەی بەو ڕۆحە بژیم، بۆ ئەوەی ببم بە شوێنکەوتووی ئەو هاوڕێیانە ژیانیان بەم ڕۆحە ئافراندووە و شایستەی ئەوان بم، پێم خۆشە چالاکییەکی فیداکاری پێشنیار بکەم. هەست دەکەم ئامادەم بۆ ئەم چالاکییە. ئەگەر جەنگاوەرێک بیەوێت ئەم چالاکییە بکات، نابێت ڕووبەڕووی هیچ ئاستەنگێک بێتەوە و هەرگیز دەستبەرداری ئامانجەکەی نەبێت. ژیانی قێزەونی سیستەمم قبوڵ نەکرد و پەیوەندیم بە تێکۆشانەوە کرد. دوای ئەوەی پەیوەندیم پێوەکرد، هەڵوێستێکی جەنگاوەرانەی ئاساییم قبوڵ نەکرد و پەیوەندیم بەو ڕێکخراوە کرد. لەگەڵ بەرپرسیارێتی ئەم شوێنە، لەگەڵ گرنگی ئەو ڕۆڵ و ئەرکەی پێمان دراوە، دەبێت بەو شێوەیە ببینین و بەشداری ژیان بکەین، خاوەندارێتی لێ بکەین. گرنگترین ئەرکی جەنگاوەرێکی فیداکار، خاوەندارێتییە لە ژیانی خۆی و گرنگترین بەرپرسیارێتییەکانی. من خۆم بە ئامادە دەزانم بۆ ئەو بەرپرسیارێتییانە. من دەمەوێت تۆڵەی ئەو ژیان و بەهایانە بکەمەوە کە لە گەلەکەمان زەوتکراوە. تا ئەم شتە بەدەست نەهێنم، خۆم وەک جەنگاوەرێکی شایستەی ڕێبەرێتیا و شەهیدان نابینم. ئێمە قەرزاری ئەم گەلە و ڕێبەرێتی و شەهیدانەین. لەوانەیە ئەمە بەس نەبێت بۆ دانەوەی قەرزەکەمان. ڕێبەر ئاپۆ خۆی فیدای گەل کرد بۆ ئەوەی ئێمە بگەیەنێتە ئەم ڕۆژانە. دەبێت بە ناوازەترین شێوە وەڵامی ئەمە بدەینەوە. من دەمەوێت لە ڕێگەی فیداکارییەوە ئەم قەرزەی سەرم بدەمەوە.

لە هەموو بوارێکی ژیاندا دەبێت بگەینە کەسێتییەکی سەرکەوتوو. ئەو کەسەی باوەڕی بەخۆی هەبێت هەمیشە سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت. بەڵام بۆ جێبەجێکردنی دەبێت هەوڵی گەورە لەسەر بناغەیەکی دروست بدرێت. سەرکەوتن بەبێ هەوڵ و دژواری و تێکۆشان بەدەست نایەت. من لەم پارتەدا زۆر باش لەم بابەتە تێگەیشتم. دەبێت تێکۆشانێکی گەورە بکەین. دەبێت بە تایبەت دژی کەسێتی پاشڤەڕۆ و فیوداڵی خۆمان شەڕبکەین. جەنگاوەری فیداکار ئەو کەسەیە کە ئەم کێشەیەی لە کەسایەتی خۆیدا چارەسەر کردبێت و سەرکەوتنی بەدەست هێنابێت. ئەگەر دەتەوێت فیداکارانە بژیت، دەبێت قورسترین بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بگرێت و سەرکەوتوو بیت، ئەوکات دەتوانیت فیداکارانە بژیت. ئەگەر نەتوانی ئەم کارانە بکەیت، ئەوا ناتوانیت بگەیتە جەوهەری فیداکاری و ئەزمووونی فیداکاری بکەیت. بۆ ئەم ژیانە پێویستە هەنگاوی گەورە بەرەو کەسێتی ئەو جەنگاوەرانە بنێین کە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت دروستی بکات. تێگەیشتن و جێبەجێکردنی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت گەورەترین بەرپرسیارێتیمان بێت. ئەگەر نەچینە ناو تێکۆشانێکی مەزنەوە بۆ تێگەیشتن لە ڕێبەرێتی، ئەوا ناتوانین کۆتایی بە دابڕانمان لە ڕێبەرێتی بهێنین. ئەم ڕەوشە بۆ جەنگاوەرێک بە مانای لەدەستدانە، نەک تەنها لەدەستدانی جەنگاوەرێک، بەڵکو مانای لەدەستدانی جڤاکێک، ئایدۆلۆژیایەکە. هەر بۆیە دەبێت ژیان لەگەڵ ڕێبەرێتی و ئایدۆلۆژیای ڕێبەرێتی و ئامانجەکەی، ٢٤ کاتژمێر بۆ هەموو جڤاک ڕوون بکرێتەوە. ئایدۆلۆژیای ڕێبەرێتی واتای چییە؟ دادپەروەری ئازادی، ژیانێک بە مانای ڕاستەقینە، یەکسانی، برایەتی چی دەگەیەنێت؟ ئێمە وەک جەنگاوەرانی ئەم تەڤگەرە دەبێ فیداکار بین بۆ هێرشکردنە سەر دوژمن بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ، تاوەکو ئەو بەهایانەی لە مرۆڤایەتی زەوتکراون سەرلەنوێ ڕوون بکەینەوە و ئەزمونی بکەین.

لەم قۆناغەدا بەرپرسیارێتییەکی زۆر گەورەمان لە ئەستۆیە. ئێمە ئێستا لە ناوەڕاستی شەڕێکی زۆر جددی و ئاڵۆزداین. ڕەنگە لەم شەڕەدا باجێکی زۆر قورس بدەین. بەڵام ئەوە ڕاستییەکە کە سەرکەوتن بەبێ قوربانیدان بەدەست نایەت. نموونەی ئەمە لە مێژوودا زۆرن. هەزاران گیان بەختکردن هەبوون بۆ ئافراندنی ژیانێکی ئازاد. تەڤگەری پەکەکە دوایین ئومێدی ڕاستەقینەی تێکۆشانە. ڕەنگە ئێمە قوربانییەکی زۆر بدەین، بەڵام سەرکەوتنەکە هی ئێمە دەبێت. من باوەڕێکی قووڵم هەیە و هەست بە سەرکەوتن دەکەم. ئازادی زۆر زوو دەگاتە ئەم خاکە. ئێمە ئەمە بەدی دەهێنین. ئەگەر بەڕاستی باوەڕمان بە سەرکەوتن هەیە، دەبێت خۆمان بکەینە قوربانی. ئێمەش وەک هاوڕێ زیلان دەبێ ببینە کابوسی دوژمن و هاوار بۆ ئازادی بکەین. ئێمەش وەک زنار و دۆگا و چەندین هاوڕێی قارەمان، دەبێ ببینە هیوا. بۆ ئەوەی شایستەی چالاکی و تێکۆشانی پیرۆزی ئەم هەڤاڵە بەڕێزانە بم، پێشنیار دەکەم چالاکی فیداکاری ئەنجام بدەم و پێداگری لەسەر ئەم پێشنیارە دەکەم. چونکە کات نەماوە. بە دڵنیاییەوە ئەم شەڕە دەبێت کۆتایی پێبێت. ڕاستی ئەوەیە، چیتر ئەم شەڕە بەم شێوەیە ناکرێ. ئەگەر لەسەر ئەم شێوازە بەردەوام بین لەوانەیە نەتوانین ئەنجامێکی سەرکەوتوو بەدەست بهێنین. کات ناچارمان دەکات لە هەموو گۆڕەپانێکدا هێرش بکەینە سەر دوژمن. هەر بۆیە دەمەوێت بەم فیکرەوە چالاکی ئەنجام بدەم.

عەشقی من حەقیقەتی ڕێبەر ئاپۆیە

جێگرتن لەنێو یەکبوونی ژیانی عەشقی ڕێبەرێتی و پەکەکە کە بە بەهای گرانبەها دروست بووە و ژیان لەگەڵ ئەم بەهایانە زۆر بەنرخە، هیچ ڕاستییەک هێندەی ئەوە مانادار نییە. ژیانی ئەم حەقیقەتە وای لێکردین هەست بە لەدایکبوونەوەمان بکەین. کاتێک منداڵ لەدایک دەبێت پێویستی بە شیری دایکە. هەروەها خاک پێویستی بە ئاو هەیە بۆ ئەوەی گوڵ بکات. بۆ ئەوەی دڵۆپە بارانەکان بڕژێنە ناو ژیانەوە و سروشتێکی پڕ لە جوانی دروست بکەن، پێویستی بە یەکێتی خۆشەویستی شایستەی هەورەکانە. ئێمەش پێویستمان بە ڕێبەر ئاپۆ هەیە، کە وای لێکردین جارێکی تر هەست بە ڕاستی گەل بکەین لە بەرامبەر خراپبووندا، مرۆڤایەتی و کەسێتییەکی نوێی پێ بەخشین، ژیانێکی نوێی پێ بەخشین.

ڕێبەرم، عەشقی حەقیقەت؛ لەبەر کەمی هاوڕێیەتیم ڕەخنەی خۆم دەکەم. زۆر شەرم دەکەم. تۆ هەموو شتێکت فیدای ئێمە کرد. تەنانەت بۆ ڕۆژێکیش دەستبەردار نەبووی. هەمیشە بەشێوەیەکی مەزن بیرت دەکردەوە و باوەڕت هەبوو و ژیای. بەڵام ئێستا ئێمە تەماشا دەکەین کە بە تەنیا لە ژوورێکدا ماوی. هەر ساتێک، هەر خولەکێک کە لەوێ دەمێنیتەوە، وەک مردن وایە بۆ من. ئێستا لە ناومدا وەک دۆزەخ وایە. ئەم دۆزەخە هەموو ڕۆژێک دەمکوژێت و هەر جارێک بیرت لێدەکەمەوە هەست بە زیندوویی دەکەمەوە. هەمیشە هەوڵ دەدەم تۆ و ژیانم بگونجێنم. بەڵام ڕوونە کە من لەم کارەدا سەرکەوتوو نیم، کە تۆ هێشتا لەوێیت، دوور لە ئێمە. عەشقی ڕاستەقینەی من، بەڵێنت پێدەدەم تا لەوێ دەرت نەهێنم بە ئاسوودەیی ناژیم. هەر خواردنێک کە دەیخۆم، هەر ئاوێک بخۆمەوە، هەر هەناسەیەک کە هەڵی مژم، هەموو ڕووخسارێکی جوان بۆ من حەرام دەبێت. هەموو جوانییەکانی دونیا لە کەسایەتی تۆدا بەرجەستە دەبن. تۆ نەبیت، هەموو جوانییەک بێ مانایە، وەک ژەهرە. من بە شێوەیەکی مەزن دەژیم و شەڕ دەکەم بۆ ئەوەی عەشقی ڕاستەقینەی خۆم لەوێ دەربهێنم. ڕێگای سەرکەوتن ئەوەیە، بە فیداکاری وەڵامی ئەم حەقیقەتە بدرێتەوە.

بوون بە شوێنکەوتووی ئەو فیداکارانەی کە خاوەندارێتی لە هیوایەکەیان دەکەن، یەکێکە لە گەورەترین و پیرۆزترین ئەرکەکان بۆ ئێمە. ژیانیان لە ژیاندا، مانایان بەم شێوەیە دەبێتە ئەو وەڵامە سەرەتاییەی کە پێمان داون. لە هەمان کاتدا گەورەترین وەڵام دەبێت بۆ دوژمن. لە ماراسۆنی ڕاستەقینەدا وەڵام بۆ ڕۆژەکە واتە ڕێبەرێتی، هەنگاوێکی بەهێزە لەم ڕووەوە. بە ئومێدەوە خاوەندارێتیان لە خۆیان کرد و گەیشتنە خۆر. هەروەها ئێمەش دەست بەو هیوایەی نێو چاویانەوە دەگرین و دەگەینە سەرکەوتن، ئێمە تۆڵەیان دەکەینەوە، واتە وەک فیداکار تۆڵەی ئەو بەهایانە دەکەینەوە کە لەدەستمان داوە. ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی شوێنکەوتووی ئەوان بین. ئێمە هەرگیز کۆڵمان نەداوە، هەرگیز کۆڵ نادەین. گرنگ ئەوەیە شکست نەهێنیت، گرنگ ئەوەیە واز نەهێنیت. گرنگ ئەوەیە لەدەست نەدەیت، گرنگ ئەوەیە ئەزموون و پشتبەستن بەخۆت بەدەست بهێنیت. گرنگ ئەوەیە نەڕۆیت، گرنگ ئەوەیە بمێنیتەوە و دووبارە دروستی بکەیتەوە. بۆ ئەوەی دووبارە دروست بکەمەوە، بە هیوای ڕێبەرێتیەوە شوێنکەوتووی فیداکاران دەبم، تا خۆم بگەیەنم بە ڕێبەرێتی، پێشنیاری چالاکی فیداکاری دەکەم.

ساتێک هەیە مرۆڤەکان لە مێشکیاندا دەچنە ناو پشێوییەوە. لە هەموو پشێوییەکاندا تێکۆشانێکی ناوازە بۆ ڕزگاربوون بەڕێوەدەچێت. ئەو ململانێیە وا دەکات وەک منداڵێکی تازە لەدایک هەست بە ژیان بکرێت. بۆ دووبارە لەدایکبوونەوە و دروستبوونەوە مرۆڤەکان دەبێت لە شەڕی پێشێویی ناو خۆیاندا بێنە دەرەوە. دەبێت هەموو شتێک لە دڵمدا وەربگرم. دەبێت لەگەڵ هەموو شتێکدا بە هاوئاهەنگی بژیم. عەشق، سۆز، جوانی، ئارەزوو، مانا، هیوا، تۆڵە، ڕق، توڕەیی، سووتانی جەستە، خاکی وێران، ڕاستی دوژمن؛ دەبێت هەموو شتێک لە ژیاندا بە شێوەیەکی یەکگرتوو بژیم و بیخەمە ناو دڵمەوە. وە دەبێت هەموو شتە ناشرینەکان بکەم بە جوانی. بۆ ئەوەی بتوانم ئەمە بەدەست بهێنم، دەبێ لە زەریای ڕێبەرێتی خۆم بشۆم. دەبێت خۆم پاک بکەمەوە لەگەڵ ڕێبەرێتی. تەنیا کاتێک کە ئەمەم بەدەست هێنا، دەتوانم ببمە چرای هیوا لە تێکۆشاندا. بۆ ئەمەش پێویستی بە ژیانێکی ڕاستەقینە هەیە، شەڕێکی ڕاستەقینە، بەشدارییەکی ڕاستەقینە، باوەڕێکی ڕاستەقینە. بۆیە جارێکی تر پێشنیارەکەم دەخەمەڕوو. ئەگەر قبوڵیش نەکرێت من پێداگری لەسەر ئەمە دەکەم. چونکە ئیتر ڕێگەیەکی تر نەماوە. هەموو ڕۆژێک دەمکوژێت. تا پێشنیارەکەم قبوڵ دەکرێت تێکۆشانی خۆم دەکەم.

بۆ ڕاستی و جوانی هاوڕێیانی ژن

ژیان لەگەڵ ئێوە، هەناسەدان لەگەڵ ئێوە وەک چۆلەکەیەک بوو بە خۆشەویستییەوە هێلانەکەی دروست بکات. ئەو خوداوەندانەی خۆشەویستی و عەشق و جوانی کە بە خۆشەویستی چۆلەکەیەک ئیلهامبەخش بوون بۆ ئەم ژیانە. بەهۆی نزیکایەتییە پاشڤەڕۆکانمەوە داوای لێبووردن دەکەم. زۆرجار ئێوەم بەشێوەیەکی ناڕاست پێناسە کرد. نزیکایەتییە پاشڤەڕۆکانی خۆمم بەسەر ئێوەدا سەپاند. من بۆ هەمیشە ئەم ئازارە دەچێژم. ڕێبەرێتی هەمیشە وەک خوداوەندێک پیرۆزی کردن. بەڵام من هەردەم بە مێشکی پاشڤەڕۆمەوە نزیک دەبوومەوە. تا ئەوکاتەی ڕاستی ڕێبەر ئاپۆم ناسی، ئیتر عەشقێکی ڕاستەقینە بە ئێوەی گرێدامەوە، بۆ ئەوەی بە عەشقێکی ڕاستەقینە لەگەڵتان بژیم، بۆ ئەوەی بە عەشقی وڵات بژیم، دەمەوێت بەم چالاکییە لە دڵی ئێوەدا بژیم. ئەمەم وەک داوای لێبووردن لێ قبووڵ بکەن. ئەگەر دووبارە بتانناسمەوە، دڵنیابن بەشێوەیەکی ڕاستەقینە و بەهێزتر تێکۆشان دەکەم، بەهیوای دامەزاندن و ئەزموونکردنی ژیانێکی ئازاد، سڵاو و خۆشەویستیم بۆ هەمووتان دەنێرم،

 بۆ نوێنەر و عەشقی مانا، هاوڕێ زیلان

لە ترۆپکی ئەو هیوایەی لەگەڵ تۆدا چرۆی کرد، ئامانجی یەکەمم ژیانکردن بوو لەگەڵ تۆ، گەیشتن لەگەڵ تۆ، تێگەیشتن لە تۆ، تێگەیشتن لەو مانایەی زیادت کرد بۆ ژیان، ژیانی عەشق لە بەرزترین ئاستدا. دەمەوێت شایستەی هیوا و عەشقی تۆ بم، هەموو هەوڵێک دەدەم تا بژیم و هەستت پێ بکەم، تا لە زووترین کاتدا بگەمە لات، بگەمە عەشقەکەم و لەگەڵیدا یەکبگرم، بەڵێنت دەدەمێ.

ئەگەر مرۆڤ لە مێشکی خۆیدا کات لەگەڵ وەرزەکاندا دابەش بکات، ئەوا هەر وەرزێک وەرزی تر دەگرێتەخۆ و بە حەسرەتەوە لەپێشتدا دەگوزەرێت. واتە جوانی و سەختی هەر وەرزێک جیایە، گەرمی هاوین، زیندووێتی بەهار، یاخیبوونی زستان و گەشانەوەی پایز. ژیانی وەرزانە لەگەڵ عەشق بەڵگەی حەقیقەتە، خۆفیداکردن یەکەمین مەشخەڵە بۆ حەقیقەت لەپێناو ژیان لەگەڵ عەشقی وەرزەکان، ژیانی واتادار. هەموو بوونەوەرێک مانا دەداتە ژیان، لەپێناو جوانی فیداکاری دەکەن. منیش بۆ مانابەخشین و پاراستنی هەموو جوانیەکانی ژیان دەمەوێت خۆم فیدا بکەم.

سەرەڕای هەموو شتێک، پێبکەنە و بە ئومێدەوە بژی

بێ سەرۆک ژیان حەرامە!

سڵاو و ڕێزی شۆڕشگێڕی

ئەرداڵ شاهین".