دوكاندارانی جۆله‌مێرگ: ئێمه‌ ئیتر ناتوانین له‌سه‌ر پێی خۆمان بوه‌ستین

یه‌ك له‌و شارانه‌ی قه‌یرانی ئابوری زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر داناوه‌ جۆله‌مێرگه‌. له‌ جۆله‌مێرگ دوكانداران ئتر به‌ دژواری ده‌توانن كار بكه‌ن. ئۆباڵی ئه‌و دۆخه‌ش ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی حكومه‌ت.

له‌ جۆله‌مێرگ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌ سه‌دان دوكاندار ناچاربوون ده‌ڕابه‌ی دوكانه‌كانیان دابخه‌ن و مایه‌پووچ بوون. ئه‌و دووكاندارانه‌شی به‌رده‌وامن گله‌یی و گازنده‌یان له‌ نه‌بوونی كار هه‌یه‌.

دوكاندار مه‌ولان تاكچه‌ باسی له‌وه‌كرد كه‌ به‌ هۆی قه‌یرانی ئابوری و باجه‌وه‌، دوكانداران ناتوانن چیتر به‌رده‌وام بن و به‌سه‌ر پێوه‌ خۆیان بگرن و باسی له‌وه‌كرد، هیچ داهاتێكیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه‌ و كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر قه‌رزه‌وه‌ و وتی، "وه‌ك تاڵانچییه‌ك هه‌موو شتێكیان لێبردین. دۆخی من جاران زۆر باش بوو. به‌رده‌وام له‌ قازاندابووم، خه‌ڵك ده‌هاتن و شتیان ده‌كڕی، ده‌مانتوانی به‌ ئاسانی كه‌لوپه‌له‌كانمان بفرۆشین. كه‌موكوڕی نه‌بوو. له‌ سێ ساڵی رابردودا دوكانداری نه‌ما. ئێستا له‌ وه‌ها دۆخێكداین كه‌ هه‌ر كات ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ دوكانه‌كانمان دابخه‌ین. هیچ چاره‌یه‌كمان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه‌.وامان لێهاتووه‌ كه‌ نازانین چی بكه‌ین".

دوكاندار په‌رێشان بووه‌

تاكچه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ هه‌موو رۆژێك باج ده‌خرێته‌ سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كان و وتی، "زۆر دكاندار دوكانه‌كانیان داخست. ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارێتیان هه‌یه‌، چۆن له‌ هه‌ژار و دوكانداره‌كان تێده‌گه‌ن. دوكاندار په‌رێشان بووه‌. ناتوانن كرێش بده‌ن. پسوڵه‌ی ئاو و كاره‌با زۆر بوون. ئیتر ناتوانین به‌رده‌وام بین له‌ ژیان. به‌م جۆره‌ به‌رده‌وام بێت منیش دوكانه‌كه‌م داده‌خه‌م. ده‌بێت چاره‌یه‌ك بۆ قه‌یران و باج بدۆزرێته‌وه‌. ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ هه‌ڵبژاردندا ئه‌وانه‌ بكه‌ینه‌ ده‌سه‌ڵاتدار كه‌ له‌ گه‌ل و دوكانداره‌كان تێده‌گه‌ن".

حكومه‌ت گوێ بۆ ده‌رد و ئازاری دوكانداران راناگرێت

موحسین ئیحتیاڵئوغڵو كه‌ له‌ جۆله‌مێرگ ٧ ساڵه‌ دوكانداری ده‌كات، باسی له‌وه‌كرد سێ ساڵی رابردوو دۆخه‌كه‌ زۆر خراپ بووه‌. ئیحتیاڵئوغڵورایگه‌یاند، كه‌ پێشتر ٤٠٠-٥٠٠ لیره‌بوو، به‌ڵام ئێستا بووه‌ته‌ ٣ هه‌زار لیره‌ و وتی، "ئێمه‌ ناتوانین پاشه‌كه‌وتی لێبكه‌ین. ئه‌و كه‌لوپه‌له‌ی ده‌یانكڕین زۆر گرانن، هه‌ر بۆیه‌ ناتوانین بیانفرۆشین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ ناتوانن هیچ شتێك بكڕن، ئێمه‌ ناتوانین شتی نوێ وه‌ربگرین.به‌ هۆی گرانبوونه‌وه‌ ئێمه‌ و كڕیاره‌كانمان تووشی گرژی ده‌بین.بۆ ئه‌وه‌ی كرێكه‌م بده‌م ناچارم له‌ شوێنی تر قه‌رز بكه‌م. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانین هیچ شتێك بفرۆشین ناتوانین قه‌رزه‌كانیشمان بده‌ینه‌وه‌. گه‌سكێك كه‌ ساڵی رابردوو به‌ ٢٠٠ لیره‌ ده‌مكڕی بووه‌ته‌ هه‌زار و ٥٠٠ لیره‌. له‌م دۆخه‌دا چۆن بژێوی بنه‌ماڵه‌كه‌م دابین بكه‌م، ئیتر نازانین چی بكه‌ین. حكومه‌ت گوێ بۆ ده‌رد و ئازاری دوكانداران راناگرێت".

هـ . ب