دەوڵەتی تورک باگۆکی مێردینی قەدەغە کرد و دەستی بە جموجوڵی سەربازی کرد

دەوڵەتی تورک لە گوندەکانی بناری چیای باگۆک لە پارێزگای مێردین باکوروی کوردستان "قەدەغەکاریی" راگەیاند و لە ناوچەکە جموجوڵی سەربازی دەستیپێکرد و کەسێک دەستگیرکرا.

پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە مێردین رایگەیاند، لە ناوچەى شاخاوییەکان و بناری چیای باگۆک لە ناوچەى نسێبین هاتۆچۆکردن لە هەموو هاووڵاتییان "قەدەغەیە". راشیگەیاند، ئەو قەدەغەکارییە ١٦ گوندی بناری چیای باگۆک دەگرێتەوە و گوندەکانیش بریتین لە ئێلیم، ئەفشێ، گەلییە سۆرا، مەرباب، بەرکورک، مشاول، قودب، فسقین، حباب، بادیبە، سیدەری، خرابێ مشکا، مارینە، شەکرین، باهمن و یوڵ.

ئەو گوندانە لەلایەن سەربازانی سوپای تورکەوە گەمارۆدران. هەلیکۆپەری سەربازی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە. هاوکات لە نێوان میدیات و نسێبین دا، جموجوڵی سەربازی هەیە.

چەکدارەکانی دەوڵەتی تورک لە گوندی مارینە و لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا هاووڵاتییەکی تەمەن ٥٠ ساڵیان بە ناوی گوڵپەری ئاسلان دەستگیرکردووە.

ژ.ت