دەوڵەتی تورک بناری قەندیلی بۆردومان کرد
ڕاگەیەندرا کە فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی ئێنزێی بناری قەندیلی بۆردومان کردووە.
ڕاگەیەندرا کە فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندی ئێنزێی بناری قەندیلی بۆردومان کردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ئاسمانی بناری قەندیل و پشدەردا دەفڕن، گوندی ئێنزێی بناری قەندیلیان بۆردومانکردووە.
دڵشێر ئیبراهیم هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل ڕایگەیاند، ماوەی چەند کاتژمێرێکە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی بناری قەندیل و پشدەردا دەسوڕێتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆش بۆردوومانی ناوچەی مێدینی گوندی ئێندزەی کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو شوێنەی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک بۆردوومانیان کردووە، دەشتاییە و هیچ زەرەرێکی نەبووە.