دەوڵەتی تورک دەیەوێت داگیرکەری خۆی فراوانتر بکات

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە ناتوانێت لەبەرانبەر گەریلا رێگای داگیرکەری دروست بکات، هەوڵ دەدات هەندێک کەس بەکاربهێنێت و بەم شێوەیە بگاتە ئامانجەکانی.

پلانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە سەر باشوری کوردستان بەردەوامە. لە زۆر دەڤەری باشوری کوردستان بارەگا دروست دەکات و هەوڵ دەدات بارەگای دیکەی داگیرکەری دروست بکات. یەکێک لەو بارەگایانەش لە گردی کۆردینەی بەکتوریای حەفتانینە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە ناتوانێت لەبەردەم بەرخۆدانی گەریلا رێگەی داگیرکەری دروست بکات، هەوڵ دەدات هەندێک کەس بەکاربهێنێت و بەم شێوەیە بگاتە ئامانجەکانی. بۆیەش هەندێک کەس هەڵدەخەڵەتێنێت و پێشنیازی مادیان بۆ دەکات، بۆ ئەوەی خاکی کوردستان داگیر بکات.

وەک ئەوەی لە دیمەنەکاندا دەبینرێت، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە دروستکردنی رێگەی سەربازی هەوڵ دەدات بارەگای نوێ لە باشوری کوردستان دروست بکات و داگیرکەری لە کوردستان فراوانتر بکات.

ف.ق