دەوڵەتی تورک گوندەکانی باڵەکایەتی بۆردوومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، چەند گوندێکی سنووری باڵەکەیەتیان بۆردوومان کرد.

ئەم ئێوارەیە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی چنێران و کنێران لە سنووری وەرتێ و وەسان لە سنووری باڵەکەیەتی سەر بە چۆمان بۆردوومان کرد، بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەکان شوێنی ئاوەدانیان بۆردوومان کردووە. دەربارەی زیانەکان هێشتا هیچ زانیارییەک بەردەست نییە.