دەوڵەتی تورک گوندەکانی دهۆکی بۆردومانکرد و گەل بانگەوازی بەهاناوەچوونی کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی سەرگەلی ناوچەی ئامێدی گرێدراوی دهۆکی بۆردوومانکرد و لە دەرنجامی بۆردومانکاندا ئاگرێکی بەرفراوان کەوتووەتەوە. دانیشتوانی ناوچەکە داوای بەهاناوەچوونی بەپەلەیان کرد.

بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان، سوپای داگیرکەری تورک گوندی سەرگەلی ناوچەی ئامێدی سەر بە دهۆكی بۆردوومانکردووە و لە دەرنجامی بۆردومانکاندا ئاگرێکی بەرفراوان کەوتووەتەوە. هەرەوەها ئاماژە بەوەدراوە ئاگرەکە گەیشتووەتە ناو ماڵەکانی گوندەکە و هەڕەشەی لەسەر ژیانیان دروستکردووە.

خەڵکی هەرێمەکە داوای بەهاناوەچوونی بەپەلەیان کرد.

ئەم هێرشانە لەکاتێکدایە کە سوپای داگیرکەری تورک بۆ پاڵپشتیکردنی هێرشە داگیرکارییەکانی هێزێکی زۆری هێناوەتە باشووری کوردستان، بە هۆکاری بێدەنگبوونی بەغداد و هەولێر تادێت هەڕەشە و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باشووری کوردستان زیاتر دەبێت.