دەوڵەتی تورک گوندەکانی گارەی بۆردوومان کرد، پەدەکە نەیهێشت بریندارەکان بگوازرێنەوە

بەپێی زانیاریەکان ئەم ئێوارەیە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی شەڕ گوندەکانی گارەی بۆردوومان کردووە، ئەو کەسانەی دەیانویست ٣ خزمی برینداری خۆیان لە هەرێمەکە دەربکەن و بیانگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە، لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە ڕێگریان لێ کرا.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەم ئێوارەیە بە فڕۆکەی شەڕ گوندەکانی هەرێمی کافیەی گارەی بۆردوومان کرد، ٣ گوندنشین بە ناوەکانی سادق و عارف و بەشیر بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیاریەکان لە سەرچاوەکانی هەرێمەکەوە وەرگیراوە. خزمی برینداران ویستیان بریندارەکان لە هەرێمەکە دەربکەن و بیانگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام پەدەکە ڕێگری لێ کردن.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، پەدەکە هەڕەشەی لە خزمی بریندارەکان کردووە و گوتویەتی: "ئەگەر بچنە ئەوێ فڕۆکە ئێوەش بۆردوومان دەکات".