دەوڵەتی تورک گوندێکی ئامێدی بۆردومان کرد: چەندین خانوو وێران بوون
ڕاگەیەندراوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی مژێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدییان بۆردومان کردووە. لە ئەنجامدا چەندین خانووی هاووڵاتیان وێران کراون.
ڕاگەیەندراوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی مژێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدییان بۆردومان کردووە. لە ئەنجامدا چەندین خانووی هاووڵاتیان وێران کراون.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، کاتژمێر ٤:٢٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ، گوندی مژێی سەر بە شارؤچکەی ئامێدی دھۆک کە دەکەوێتە داوێنی چیای گارێ بۆردومان کراوە. لە ئەنجامدا چەندین خانووی هاووڵاتیان بە تەواوی وێران کراون.
جێگای ئاماژەیە گوندی مژێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی دھۆک چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەلایەن هێزە چەکدارەکانی پەدەکەوە چۆڵکرا.