دەوڵەتی تورک گوندی سەرگەلێی تۆپباران کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی سەرگەلێی ناوچەی ئامێدی لە دهۆک تۆپباران کرد. لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا هاوڵاتییەک بە ناوی محەمەد حەمید ڕەحمان بریندار بوو.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی سەرگەلێی ناوچەی ئامێدی لە دهۆک تۆپباران کرد. لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا هاوڵاتییەک بە ناوی محەمەد حەمید ڕەحمان (٣٧ ساڵ) خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان کە پیشەی کرێکارییە، بریندار بوو.

جێی باسە، لە ساڵی ٢٠٢٤ دا بەهۆی هێرش و بۆردوومانی سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچە جیاجیاکانی باشووری کوردستان، ٣٣ هاوڵاتی شەهید و ١٩ هاوڵاتی برینداربوون.