دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە هاتووچۆی لە گابار و جودی قەدەغەکرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ ماوەی ١٥ رۆژ هەرێمەکانی گابار و جودی لە باکووری کوردستانی وەک "ناوچەی ئەمنی تایبەت" راگەیاندەوە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ ماوەی ١٥ رۆژ هەرێمەکانی گابار و جودی لە باکووری کوردستانی وەک "ناوچەی ئەمنی تایبەت" راگەیاندەوە.
بە گوێرەی والیگەری شڕنەخ ناوەندی شڕنەخ و چیای گابار لە بەرزاییەکانی باسایەوە، هەروەها چیای جودی لە ناوچەکانی سلۆپی و جزیر بۆ ماوەی ١٥ رۆژ وەک "هەرێمی ئەمنی تایبەتی کاتی" راگەیەندراون.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە ٢٥ی نیسانەوە تا ٩ی ئایار هاتوچۆ لە هەردوو ناوچەکە قەدەغەکراوە.
هـ . ب