دەوڵەتی تورک کەمپی سەردەشتی بۆردومان کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کەمپی سەردەشتی شەنگالی بۆردومان کرد کە ئاوارەکانی شەنگال تێیددا دەژین و لەسەردەمی هێرشی داعشدا لەوێ جێگیر بوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە درۆنەکانی، کاتژمێر ٢٠:١٥ شەوی رابردوو، کەمپی سەردەشتی ئاوارە ئێزدیەکان و دەوروبەری کەمپەکەی بۆردومان کرد.

لەبارەی هێرشەکە زانیاری بەدەستنەهێنراوە. چەندین جار جموجوڵی درۆنەکانی داگیرکەران لە ناوچەکەدا بینراوە.

ف.ق