دەوڵەتی تورک لە ئامێدی ٢ ئۆتۆمبیلی کردە ئامانج
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی ئامێدی باشوری کوردستان لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ٢ ئۆتۆمبیلی کردە ئامانج.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی ئامێدی باشوری کوردستان لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ٢ ئۆتۆمبیلی کردە ئامانج.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەرێمەکە، فڕۆکەی جەنگی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی دێرەشێ سەر بە ناوچەی ئامێدی لە دهۆک ٢ ئۆتۆمبیلی کردۆتە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکان، ئۆتۆمبیلەکان بە تەواوەتی سوتاون.
دەربارەی زیانەکانی هیچ زانیاریەک بەردەست نییە، دەگوترێت هێشتا جموجوڵی فڕۆکەکان بەسەر ناوچەکەدا بەردەوامە.
بەهۆی جموجوڵی فڕۆکەکانەوە کەس ناوێرێت نزیکی شوێنی ڕووداوەکە ببێتەوە.