دەوڵەتی تورک لەبارەی رووداوەکەی دێرک قەدەغەی ڕۆماڵکردنی راگەیاند

لەبارەی رووداوەکەی هاتوچۆی ناوچەی دێرکی مێردین کە جەنگیز هۆڵدینگ بەرپرسیاری رووداوەکەیە و لە ئەنجامدا ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا، قەدەغەی ڕۆماڵکردن راگەیەنرا.

٢٠ی ئاب، لە ناوچەی دێرکی مێردین بارهەڵگرێکی کارگای ئەتی باکری سەر بە جەنگیز هۆڵدینگی سەر بە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە، خۆی کرد بەناو ژمارەیەک هاوڵاتیدا و لە ئەنجامدا ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیاریەکان، دادگای سولحی دێرک دوای رووداوەکە بریاری قەدەغەکردنی ڕۆماڵی رووداوەکەیداوە. دادگا لەبارەی گیانلەدەستدانای ٢١ کەس بە بیانوی 'تەندروستی گەل، ئاسایشی گەل، سیستمی گشتی، ئاسایشی گشتی و رێگرتن لە تاوان' بریاریدا رۆماڵکردن لەبارەی رووداوەکە قەدەغە بکرێت.

لە بریارەکەدا هاتووە، لە هەموو ماڵپەڕ، تی ڤی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا قەدەغەیە باسی رووداوەکەی دێرک بکرێت.

ف.ق