ڕۆژی ٢٧ی تەمووز سەربازان هەڵیانکوتایە سەر گوندی زێڤکان لە ناوچەی گەڤەر لە پارێزگای جۆلەمێرگ و هەر یەک لە کەمال، خالید، شڤان، موراد، نیهاد، شوکرو پۆڵات ئەندامی یەک خێزان دەستگیرکرد. ئەو ٦ کەسە بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ لە فەرماندەیی جەندرمەری ناوچەکە دەستگیرکرابوون و خرابونەوە ژێر لێکۆڵینەوە. دوێنێ پاش کاروباری وتەلێوەرگرتن ڕەوانەی دادگای گەڤەر کران.
لە دوای کاروباری داواکاری گشتی، هەر ٦ کەسەکە بە تۆمەتی "یارمەتیدانی ڕێکخستن" ڕەوانەی بەردەم دادگای تاوانەکانی گەڤەر کران و بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا.
هەر ٦ کەسە دەستگیرکراوەکە لە دوای بڕیاری زیندانیکردنیان لەلایەن دادگاوە، ڕەوانەی زیندانی جۆری ئێف لە وان کران.
پارێزگاری دەوڵەتی تورک ئەو هاووڵاتییانەی وەک ئامانج نیشاندابوو
پارێزەر نەجات پۆڵات ڕایگەیاند، فەرمان و بڕیاری زیندانیکردن لەلایەن دادگاوە نایاساییە و وتی: "ئەو بڕیارە هیچ بنەمایەکی نییە. لەڕاگەیەندراوەکەی پارێزگاردا موەکیلەکانی پێشووم وەک ئەندامی ڕێکخستن ناوبراون، بۆیە ئەو دەسەڵاتەی، کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردوون پارێزگارە، سەرەڕای ئەوەش دەزانین، کە لەسەر ئەو دۆسیەیە هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە. نازانرێت ٦ کەس لە یەک خێزان، کە تەنها کاریان کشتوکاڵە، بە پاساوی بێ مانا و گوماناویی دەستگیرکراون و سزای زیندانیکردنیان بۆ دەرکراوە. زیندانیکردنی کەسێکی ٧٢ ساڵ بە پاساوی ئەوەى جەنگاوەر و ملیس بووە، بە هیچ شێوەیەک و بە هیچ شتێک ناتوانن پاساوی زیندانیکردنی بۆ بهێننەوە و مرۆڤ نازانێت چۆن باسی بکات".
ژ.ت