دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکان بۆردومان دەکات
سوپای تورکی داگیرکەر شەوی رابردوو گوندی گوهەرزی ناوچەی ئامێدی لە سنووری پاڕێزگای دهۆکی بۆردومان کرد. لە هێرشەکەدا زیان بەر چەندین ماڵ کەوتن.
سوپای تورکی داگیرکەر شەوی رابردوو گوندی گوهەرزی ناوچەی ئامێدی لە سنووری پاڕێزگای دهۆکی بۆردومان کرد. لە هێرشەکەدا زیان بەر چەندین ماڵ کەوتن.
لە درێژەی پلانە لەشکرکێشییەکەیدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باشووری کوردستان بەردەوامە، لەو چوارچێوەیشدا بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنیوز شەوی ڕابردوو، دەوڵەتى تورک ناوەندی گوندی گوهەرزی سەر بە ئامێدی بە سنوورى دهۆک تۆپباران کرد.
بەپێى زانیارییەکان، بەهۆی هێرشەکەى دەوڵەتی تورکەوە زیان بەر چەندین خانو و ئۆتۆمبێلى هاوڵاتییانى گوندەکە گەشتووە.
هەروەها، بەپێى وێنەکان، کە بڵاوکراونەتەوە زیانێکی زۆر بە ماڵی هاووڵاتییان گەیشتووە و دەرگا و پەنجەرەکانیان شکاون.
بەهۆی ئەو هێرشانەوە ترس و دڵەڕاوکێ لەناو هاووڵاتیانی دانیشتووی ئەو گوندە بڵاوبووەتەوە و منداڵان تا بەیانی لە ترسا خەویان لێنەکەوتووە.
جێگەى ئاماژەیە، ڕۆژانە دەوڵەتی داگیرکەری تورک سەدان سەرباز و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی ڕەوانەی خاکی باشووری کوردستان و عێراق دەکات، بەڵام بەرپرسانی عێراق و هەرێم بێدەنگیان هەڵبژاردووە و چاوی خۆیان لە ئاستی داگیرکردنی خاکدا داخستووە.
هـ . ب