دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی بناری قەندیل بۆردومان دەکات

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی سلێ و بۆلێیان بۆردومان کردووە و بۆردومانەکە بەردەوامە.

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە یارمەتی فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان، گوندەکانی سلێ، بۆلێ، بەردەقەلشیو، کیلاو ڕەشانی دەڵوەکۆتریان لە بناری قەندیل بۆردومان کردووە و بۆردومانەکان بەردەوامن.

هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل دڵشێر ئیبراهیم سەبارەت بە بۆردومانەکان بۆ ڕۆژنیوز قسەی کرد و وتی: "فرۆکە جەنگیەکان بە نزمی دەفرن و بۆردومانەکان تا ئێستاش بەردەوامن".