دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دهۆک بارەگایەکی نوێی کردەوە
راگەیەندرا کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە پارێزگای دهۆکی باشووری کوردستان بارەگایەکی نوێی سەربازی کردووەتەوە.
راگەیەندرا کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە پارێزگای دهۆکی باشووری کوردستان بارەگایەکی نوێی سەربازی کردووەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنیوز کە پشتی بە سەرچاوەیەکی سەربازی عێراقی بەستووە، دەوڵەتی تورک لە پارێزگای دهۆک بارەگایەکی نوێی سەربازی کردووەتەوە.
سەرچاوە سەربازیەکە، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، رایگەیاندووە، دەوڵەتی تورک لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکانی.
هەمان سەرچاوە رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک بە قووڵایی ٩٠ کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی عێراق.
دەوڵەتی تورک تەنیا لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی بە هاوکاری پەدەکە زیاتر لە ١٠٠ بارەگای سەربازی دروست کردووە.
حکومەتی عێراق لە بەرامبەر هێرش و بارەگاکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستێکی بەهێز ناگرێتەبەر.
هـ . ب