دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر هێرشی کردە سەر شەنگال شەهید و بریندار هەیە

لە کاتێکدا کە چەتەکانی داعش هێرشێکی چریان لەسەر شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردەوە، ئەمرۆش دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر شەنگال.

ئەمرۆ  کاتژمێر ١٥:٣٠ خولەک، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە فرۆکەی بێ فرۆکەوان هێرشیان کردە سەر دوو ئۆتۆمبێل لە گەلی شیلۆی سەر بە شەنگال، لە ئەنجامی ئەو هێرشەی داگیرکەران دوو شەرڤانی یەبەشە شەهیدبوون، دوو شەرڤانی تریش بریندابوون.

بە گوێرەی زانیاریەکان  فەرماندەیەک و دوو ئەندامی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال(یەبەشە)بە ناوەکانی ئازاد ئیزدیان و ئەنوەر تۆڵهەڵدان  شەهیدبوونە، هاوکات دوو شەرڤانی تریش برینداربوونە. 

چەنازەی شەهیدەکان و هاوکات دوو شەرڤانە بریندارەکەشیان گوستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سنونێ، گەل لەوێ کۆ دەبێتەوە.

چاوەڕی دەکرێت فەرمانداری گشتی یەکینەی بەرخودانی شەنگال (یەبەشە) دەربارەی ئەو هێرشە ڕاگەیندراوێک بڵاو بکاتەوە.

هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە شەنگال لە  کاتێکدایە   کە ماوەی دوو ڕۆژە چەتەکانی داعش دەستیان  بە هێرشێکی چر کردوە لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان.

ڕ.ح