گەریلا ڕێدور لە کۆتایی بەرخۆداندا خۆی فیدا کرد و نوێنەرایەتی ڕۆحی ئاپۆیی هەڵگرت. لەسایەی بڕوا و هەنگاونانی بە ئیرادە، رێپێوانی رێگەی دووری رێدوور دەردەکەوێت. بەرخۆدانی ئەو بەجێهێنانی بەڵێنێک بوو.
رۆڵەی گەلێک بەرامبەر داگیرکەری وەستاونەوە. لە گەرمەی هاویندا دوو دیمەن و دەنگێک لە هەواڵەکاندا بڵاو دەبنەوە. سەرنج دەچێتە سەر دەنگی گەریلا کە لە چیاکانی باکوور شەڕدەکەن. چەند هەلیکۆپتەرێکی کوبرا لە ئاسمانی بەدلیس/خیزانێ دەسوڕێنەوە. سەربازانی تورک هەرچەندە دەیانزانی سەرناکەون، گەمارۆیان دابوو. قارەمانێک لە پشت دارێکەوە ڕووی لە سیپان کردبوو، ڕووی لە چیای نەمرود کردبوو. دەنگێک دەبیسترێت، سەربازەکان هەموو دەوروبەری خۆیان دەپشکنن، کەس نازانێت ئەو دەنگە لە کوێوە هاتووە. بە هاوارێک دەنگی 'ئەی گەلەکەم وڵاتێکتان بۆ بەجێدەهێڵم' دەگاتە گوێی گەل.
دەبێت ئەوەی لەکەسایەتی ڕێدووردا کە ئەم بەرخۆدانەی گەیاندە سەر شاخەکانی باکوور چی بێت؟ هەرچەندە دەیزانی تەنیایە، بەڵام وەک سوپایەک بوو. ئەوەی ئەم ئازایەتیەی پێبەخشی بوو چی بوو؟
گوڤەن ئۆزجان (رێدوور سیسەر) لە گوندی زرنێی سەر بە شارۆچکەی نۆرشین لە بەدلیس لەدایک بووە. بە ماندووبوونی دایک و باوکێکی دڵسۆزی خاکەکەیان، ناوی 'گوڤەن'ی لێدەنرێت و بەم شێوەیە گەورە دەبێت.
منداڵی خۆی بە ناسینی سروشت بەسەر بردووە. شوان بوو وهاوڕێی یەکەمی مەڕ و بزن بوون. منداڵی بە گوێگرتن، پێکەنین و دڵپاکی بەسەر بردووە. لە سروشتەوە فێر بوو، تا زیاتر فێر بوو، زیاتر خۆی دەناسی.
دوای ئەوەی کەمێک گەورە بوو، بۆ ئەوەی هاوکار بێت لەبژێوی بنەماڵەکەی لە بواری بیناسازیدا وەک زۆربەی گەنجانی کورد کاری کردووە. ماندوو بوونی ناسی، بەهێز بوو. ئەو دەنگ و زمانەی لە شاردا دەیبیست، بۆی نامۆ بوو، زمانەکەی قەدەغە بوو، ڕەنگەکەی لەو خاکە نەدەچوو کە لێ بوو. ئەو دەنگەی دەیبیست دەنگی گەلەکەی نەبوو، بێگانە بوو. هەر کات پرسیاری گوندەکەی لێدەکرا دەگەڕایەوە بۆ خاکەکەی.
لەبەهاری ٢٠١١گەریلا دەناسێ. ئەو دەنگەی لەدووی دەگەڕێ ئەوە بوو، ئەو قسانەی دەیویست گوێ لێبگرێ ئەوە بوو، زمانێکە دەیزانی هەبوونی ئەوی لە سەرە، ژیانێکە داوای دەکرد ئەوە بوو. دوا ڕۆژی خۆی لە نێو چاوانی گەریلا دەبینی، لەچەک و ئەخلاقی گەریلا دەبینی. لەدووی ئازادی کەوتە شوێن گەریلا، چەندە فێردەبوو هێندە هێزی دەگرت، چەندە هێزی دەگرت هێندە گرێدراو بوونی گەشەی دەکرد، چەندە گرێدراوتر دەبووو، لە باوەڕی خۆیدا شارەزاتر دەبوو.
گوڤەن ئۆزجان لە ساڵی ٢٠١٥دا، بڕوای بە شەڕی رەوای گەریلا لە دژی داگیرکەری، ڕووی کردە شاخ. شاخ بۆ ئەو نامۆ نەبوو. لە گارزان بەشداری ژیانی گەریلا بوو. لەوێ پەروەردەی شەڕڤانی فیردەبێت. ڕۆحی راستەقینەی بەهێز بوو. بەڵێنی دا کە دڵسۆزی ژیان بێت، لە ڕێگای ڕووناکی و ئازادیدا لە نێو ژیانی پەکەکە دا خۆی پێشبخات .هەروەها ناوی خۆی ناوە ڕاستی ڕێبازەکەی: ڕێدور سیسەر.
کڵاشینکۆفەکەی بەدەستەوە و ڕەختەکە بە کەمەرەوە بوو. بە ڕاستی جلە ڕەسەنەکەیەوە دەستی بە ژیان کرد. فێری شێوازی گەریلا بوو، بۆ ئەوەی خۆی بۆ بەرخۆدان ئامادە بکات، باش دەیزانی کە دەبێت دوژمن بناسێت. بۆ ماوەیەکی زۆر دەیزانی کە دەبێ حەقیقەتی خیانەت و حەقیقەتی بەرخۆدانی وڵاتەکەی بناسێت. شێوازەکانی جەنگاوەر فێر ببوو.
ڕێدوور سیسەر لە دژی ئەو دوژمنانەی کە دەیانەوێت گەل و وڵاتەکەی لەناوببەن، بڕیاری بەرخودانی دابوو، بە بەڵێنەکەی خاچەکەی خستە سەر پشت و لە ساڵی ٢٠٢١ گەڕایەوە خاکی گارزان. ڕێدوور ئەمجارە منداڵ نەبوو. دڵی پڕ بوو لە فەلسەفەی رێبەرایەتی.
بە ڕێگایەکدا کە حەماسەت لە دڵیدا بەهەر هەنگاوێک زیاتر دەبوو، بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی دا و بەرەو چیاکانی باکوری کوردستان بەڕێکەوت. روویکردە ئامانجی خۆی. لە مانگی تەمموزدا سوپای داگیرکەر ودوژمنی کورد، دەوڵەتی تورک، بە ئۆپەراسیۆنێک ڕوویان لە بەدلیس/ خیزان کرد. ئەم ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییە جارێکی تر بەڵێنەکانی ڕێدووری بەبیری هێنایەوە. سوپای داگیرکەری تورکیا کەوتنە دوای ڕێدوور. فاشیستەکانی سوپای تورک کەلەقارەمانێتی تێناگەن، لە هەرێمەکەدا بڵاوبوونەوە. سەربازەکان ڕووبەڕووی گولەباران بوونەوە بەڵام نەیانزانی لە کوێوە دێت. شەڕەکە ئاسان نەبوو، شەڕکردن لەگەڵ ڕێدوور ئاسان نەبوو. ڕێدوور هەر داگیرکەرێک لێی نزیک دەبووەوە نەکەوتی دەکرد. ڕێدوور بریندار بوو، کەفیەکەی ئیتر سوور بووە ولەگەڵی هاوڕێیەتی دەکرد.
ڕێدوور مانگێک بەرخۆدانی کرد، ٢٦ ڕۆژ بەردەوام بوو، هەزار و پێنج سەد و شەست خولەک بەرخۆدانی کردووە. لە هەزاران لاوە ئەو بەڵێنەی بە هەڤاڵانی دابوو، ئەو بەڵێنەی بە بەهاکانی ئازادی دابوو، دووبارە کردەوە. ئارەقە لە نێوچاوانی و خوێن لەبەژنی دەڕۆیشت و شەڕەکە بەردەوام بوو. یەک بە یەک گولەکانی دەژمارد. ڕەختەکەی کە خوێنی لێدەچۆڕا، دەرهێنا و دوای هەناسەیەک مەخزەنەکەی لەسەر خیانەتکاران و داگیرکەران بەتاڵ کردەوە.
لە ٣٠ی تەمووزدا گەیشتە ئاستی شەهیدبوون، وەک هێڵێک شوێنی خۆی لە مێژووی شۆڕشی ئازادی و مافی ڕەوای گەلەکەیدا گرتەوە .