دیمۆگرافیای خەڵات دەگۆڕێت

حسێن ئۆلان پەڕلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی بەدلیس، باسی ئەوەیکرد دوایی ئەوەی ٧٠ بنەماڵەی تورکی ئاهیسکایی لە لایەن دەوڵەتەوە لە خەڵات جێگیر کران، ئێستا باس لە هێنانی ٣ هەزار کەسیتر دەکرێت و وتی : "ئەمە بە مانایی گۆڕێنی دیمۆگرافیای خەلات دێت".

حسێن ئۆلان پەڕلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی بەدلیس لە دانیشتینی ئاسایی پەڕلەماندا رایگەیاند، کە نیشتەجێکردنی بنەماڵە تورکە ئاهیسکاییەکان بۆ بانگەشەیی هەڵبژاردنە و ئەمەش دەستوەردانێکی ترسناکە.

 هەوەها حسێن ئۆلان باسی لەو ڕوبەرە ١٢٣ دۆنمە زەوییەکرد، کە بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون دابینکراوە، ئاماژەیی بەوەکرد ئەو ڕوبەرە زەوییە گۆڕەپانی سروشتیە کە جێگەی مەڕ و ماڵاتە. بۆیە پێوستە پارێزگاری لێبکرێت. باسی لەوەشکرد ئەو زەوییە ئاوی خواردنەوەی خەلات دابین دەکات.

بە پلانی خێراوە دەجوڵێنەوە

حسێن ئۆلان، وتی لە ساڵی ٢٠١٥دا بە بڕیاڕیی سەرۆک کۆمار ٧٢ بنەماڵەیی ئاهیسکایی هاوردەیی خەڵاتکراون و نیشتەجێکراون، لە لایەن 'تۆکی' خانوویان بۆ دروستکراوە. هەر وەها ئاماژەی بەوەکرد، کە دەوڵەت ئەمجارە لە پلانی ئەوەدایە ٣ هەزار کۆچبەری ئاهیسکایی لەو هەرێمە جێگیربکات.

ئۆلان وتی ئەو بنەماڵانەی باس دەکرێن نزیکەی ٦٠٠ کەس دەبن، ئەمەش ڕاستەوخۆ بە مانایی گۆڕینی دیمۆگرافیای خەڵاتە. ئۆلان باسی لەم کارانەی ئاکەپە کرد و وتی دەسەڵاتداری ئاکەپە بەم پلانانە وادەکات دەنگی خۆی لە هەڵبژاردنەکاندا زیاد بکات و ڕێژەی کورد لەو هەرێمە کەم بکاتەوە.