دیمەنی بۆردومانکردنی کەمپی دیلەکان لە گارە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە

گەریلا تی ڤی دیمەنی بۆردومانکردنی کەمپی دیلەکانی لە گارە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بڵاوکردەوە. سوپای داگیرکەری تورک لەو هێرشەدا گورزی گەورەی بەرکەوتبوو و پاشەکشێی کردبوو.

گەریلا تی ڤی دیمەنی ساتی بۆردومانکردنی کەمپی دیلەکانی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بڵاوکردەوە.

لە دیمەنەکەدا کە لە ئاسمان تۆمارکراوە، دەبینرێت کە دەوروبەری کەمپی دیلەکان لە سیانێ بۆردومان دەکرێت و دوکەڵێکی زۆر بڵاودەبێتەوە.

لە دیمەنێکی دیکەدا کە پێشتر بڵاوکرایەوە، جموجووڵی سەربازانی تورک لە دەروبەری کەمپی دیلەکان دەبینریت. لە دیمەنەکەدا دەنگی تەقەش دەبیسترێت.

ف.ق

دیمەنی بەر لە بۆردومانکردنی کەمپی دیلەکان

---------------------------------------------------------------------------------------------------------