دیمەنی چالاکییەکەی چیای ئامێدی بلاوکرایەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکی گەریلاکانی ئازادی کە ٥ی تیشرینی یکەم لە دژی داگیرکەران لە زاپ ئانجامیاندا بوو بلاو کردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکە ئەم زانیارییانەی بلاوکردبویەوە:

٥ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٥:٠٠ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لە بەرامبەر ئەو داگیرکەرانەی کە دەستیان کردبوو بە جوڵە لە ناوچەکەدا چالاکییەکی نیشانشکێنی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا داگیرکەرێک سزادرا.