دیمەنی چالاکییەکی نیشانشکێنی بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی دیمەنی چالاکییەکی نیشانشکێنی بڵاوکردەوە، کە لە ھەرێمی زاپ دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر ئەنجامدراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی چالاکییەکە ئەم زانیاریانەی بڵاوکردبووەوە:


"لە هەرێمی شەهید دەلیل ڕۆژئاوای زاپ؛
١٥ی ئەیلول کاتژمێر ١٠:٥٠، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، لە دژی داگیرکەران کە هەوڵیان دەدا سەنگەر بگرن، بە نیشانشکێن چالاکی ئەنجام درا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا".