دیمەنی چالاکی گەریلا و چەک و جبەخانەی سەربازانی تورک کە دەستی بەسەردا گرتووە

گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی و چەک و جبەخانەی داگیرکەرانی بڵاوکردەوە کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کورۆژارۆ لە ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی شۆڕشگیری ٢٤ی ئایاردا دەستی بەسەردا گیراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەمبارەیەوە ئەم راگەیەنراوی بڵاوکردەوە:
 

 " کاتژمێر ٠٩:٣٠ ٢٤ی ئایار کاتێک کە داگیرکەران لە دەوری سەنگەرەکانی شەڕی گردی شەهید شەمدینی گۆڕەپانی بەرخۆدانی کورۆژارۆی زاپ کۆببوونەوە، لەلایەن تیمەکانی گەڕۆکمانەوە لە دوولاوە کرانە ئامانج و لە داگیرکەراندرا. هێزەکانمان بە تاکتیکی سەردەمیانەی نوێ بە بەهێزی چالاکیان ئەنجامدا. وردەکاری چالاکیەکە بەم شێوەیەیە؛

تیمی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە لە نزیکەوە لە سەنگەرەکانی داگیرکەرانیادا. لە سەنگەرێکدا ٢ سەرباز هەبوون و هەردووکیان سزادران. سەنگەرەکە تێکشکێنرا. تیمی دووەمی چالاکیەکە سەنگەرێکی دیکەی کردە ئامانج و بە بۆمبی دەستی و چەکی سووک لە سەنگەرەکەیدا. لەگەڵ یەکەمین لێدان، داگیرکەران هەڵهاتن. هێزەکانمان سەنگەرەکەیان لەناوبرد. داگیرکەران کاتێک کە ویستیان دەستوەردان بکەنەوە، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانەوە ئامانج، ٤ داگیرکەر سزادران. تیمە نیوگەڕۆکەکانمان چوونە سەر سەنگەری داگیرکەران و ٢ داگیرکەریان سزادا. هێزەکانمان دەستیان بەسەر بی کەی سیەک، ١٥٠ گولەی بی کەی سی، دووربینێکی تەرمالدا گرت. هێزەکانمان دووبارە لە سەنگەرێکی دیکەیاندا و سەنگەرەکەیان لەناوبرد.

لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێری تیمە نیوگەڕۆکەکانمان کە وەک هەورەتریشقە ئەنجامدرا، ٨ داگیرکەر سزادران، ٣ سەنگەر رووخێنران و هێزەکانمان دەستیان بەسەر بی کەی سیەک، ١٥٠ گولەی بی کەی سی، دووربینێکی تەرمالدا گرت."

ف.ق