سوپای تورکی داگیرکەر هەموو رۆژێک تاوانێکی نوێی شەڕ دەکات. دیمەنی هێرشەکان بە چەکی کیمیایی و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بڵاوکرانەوە، کە سوپای تورکی داگیرکەر لە گۆڕەپانی شاخی ئۆرتێی هەڕێمی مەتینا لە دژی گەریلا بەکاریهێنابوون.
کاریگەری هێرشەکان بە چەکی کیمیایی و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بۆ سەر سەنگەرەکانی بەرخودان، لە دیمەنەکەدا بەدی دەکرێت.
لەو هێرشانەدا ٤ گەریلا شەهیدبوون.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ١٨ و ٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ لەبارەی هێرشەکانەوە ئەم زانیارییەی راگەیاندبوو:"١٤، ١٥ و ١٦ی کانونی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ لە هەرێمی مەتینا سەنگەرەکانی شەڕمان ٤١ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و گازی کیمیایی بۆردومان کران. هەروەها جارێک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بۆردومان کران.
١٨ی کانونی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێی هەرێمی مەتینا، سەنگەرەکانی شەڕمان دوو جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و گازی کیمیایی بۆردومان کران".
هـ . ب