دیسان ئازادکردنی سینان سوتپاک دواخرا
دووبارە ئازادکردنی زیندانی سیاسی سینان سوتپاک کە ماوەی ٣٠ ساڵ و ٣ مانگە زیندانە، بۆ ٣ مانگی تر دواخرا.
دووبارە ئازادکردنی زیندانی سیاسی سینان سوتپاک کە ماوەی ٣٠ ساڵ و ٣ مانگە زیندانە، بۆ ٣ مانگی تر دواخرا.
زیندانی سیاسی کورد، سینان سوتپاک لە شارۆچکەی جورنە ڕەش لە ڕحا دەستگیرکرا، لە ٣ ی ئایاری ١٩٩٣ ـەوە، زیندانی هەمیشەیی بەسەردا سەپێنراوە، هەرچەن سوتپاک سزاکەی تەواوکرد، بەڵام بەو پاساوەی "ڕەوشی باش نییە" هێشتا ئازاد نەکراوە. سوتپاک تا ئێستە لە زیندانەکانی ڕحا و پیرسوس و بۆرسە و مەرەش ئەلبستان ماوەتەوە، بەم دواییانە گوازرایەوە بۆ زیندانی یۆزگات. ئەوکاتەی ماوەی مانەوەی لە زیندان کەمێکی مابوو، بەهۆی بومەلەرزەوە گوازرایەوە بۆ یۆزگات، چاوەڕوان دەکرا لە ٣ ی ئایار ئازادبکرێت، بەڵام بەهۆی ڕاپۆرتی لیژنەی ئیدارە و چاودێری بۆ ماوەی سێ مانگ دواخرا.
بەو پاساوەی "ڕێکخستن وەک "ڕێکخستنی تیرۆریستی" ناناسێنێت. پەشیمانی قبووڵ ناکات. مەیلی تاوانکاری هەیە" ئازاد ناکرێت.
وەک زانراوە، پارێزەرەکەی سوتپاک سکاڵا لە دژی بڕیاری دواخستنەکە بەرزدەکاتەوە.