دۆزی سەرەکی کەجەکە دواخرا

دۆزی سەرەکی کەجەکە کە لەسەر فەرمانی دادگای باڵای تورک سەرلەنوێ دەستیپێکردەوە، بۆ ٢١ی ئەیلول دواخرا.

١٥٤ سیاسەتمەدار بەپێی دۆزی کەجەکە دادگاییدەکران. داگای تورک لەبارەی ٣٦ سیاسەتمەداری کورد کە پەرۆ دۆندار و تەیب تەمەل پەرلەمانتارانی هەدەپەش هەن، دۆزەکەی هەڵوەشاندبووە.

دادگا سزای ١١٨ کەسیشی پەسەند کردبوو. دادگاییکردنی ٣٦ سیاسەتمەداری کورد کە پەرۆ دۆندار و تەیب تەمەل پەرلەمانتارانی هەدەپەش هەن لە دووەمین دادگای سزا قوڕسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو.

لە دانیشتنەکەدا ٣٦ سیاسەتمەداری کورد کە پەرۆ دۆندار و تەیب تەمەل پەرلەمانتارانی هەدەپە بەشداریان نەکرد.

ژمارەیەک سیاسەتمەدار بە سیستمی دەنگ و رەنگ بەشداریان کرد و دواتر دادگا بڕیاریدا دانیشتنەکە بۆ ٢١ی ئەیلول دوابخات.

ف.ق